سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سەبارەت بە خۆپیشاندانەكانی بەغداد

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 تشرینی یەکەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

سەلام عەبدوڵا

 

تێزێكی‮ ‬بەربڵاو لە عێراق و وڵاتە عەرەبییەكان هەیە كە هەرچی‮ ‬روودەدات،‮ ‬بەتایبەتیش ناڕەزایی‮ ‬خەڵك دەگێڕنەوە بۆ ئەوەی‮ ‬كە ئەوە پیلانی‮ ‬دەرەكییە،‮ ‬بەتایبەتیش وڵاتانی‮ ‬رۆژئاواو لەمەودواش ئیسرائیلی‮ ‬پێ تاوانبار دەكرێ،‮ ‬كە ئەمەش ئاسانترین‮ ‬ڕێگەیە بۆ شاردنەوە و پەردەپۆشی‮ ‬هۆكارە بنەڕەتییەكان و چەواشەكردنی‮ ‬جەماوەر‮. ‬
ئێستا ئەم تێزە گواستراوەتەوە بۆ وڵاتانی‮ ‬دەوروبەر و هەرچی‮ ‬لەناوخۆی‮ ‬خۆیاندا روودەدات ئەوا بە فیت و پیلانی‮ ‬دراوسێكانی‮ ‬لە قەڵەم دەدەن،‮ ‬چونكە تێزی‮ ‬پیلانی‮ ‬رۆژئاوا خەریكە ئەو بایەخەی‮ ‬نامێنێ و ناتوانرێ وەك پێشوو جەماوەری‮ ‬پێ فریو بدرێت،‮ ‬فەرموون ئەوەتا سەركردەی‮ ‬حزبێكی‮ ‬مەزهەبی لە عێراق زۆر بە‮ ‬ڕاشكاوانە دەڵێت‮: »‬ئەم خۆپیشاندانانە خەڵكی‮ ‬خاوەن بڕوانامەن و بە فیتی‮ ‬عیزەت دووری‮ ‬دێنە سەر شەقام و دژایەتی‮ ‬حكوومەت دەكەن‮!«.‬
جا ئەم عوزرە لە قەباحەت خراپترە،‮ ‬چونكە هەموومان دەزانین كە رژێمی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق چ دڕندەیەك بوو بەرامبەر گەلانی‮ ‬عێراق و بەتایبەتیش گەلی‮ ‬كورد،‮ ‬كەوابێت هۆكار چییە دوای‮ ‬شانزە ساڵ لە حوكمڕانی‮ ‬لە عێراق،‮ ‬خەڵكی‮ ‬بەفیت و فەرمانی‮ ‬سەرانی‮ ‬رژێمی‮ ‬پێشوو بڕژێنە سەر جادەو كۆڵانەكانی‮ ‬بەغداو بەگژ دەسەڵات و حكوومەتدا بچنەوە‮. ‬
بەوپێیە بێت دەبێ لای‮ ‬خۆپیشاندەران و خەڵكی‮ ‬تووڕەی‮ ‬سەرشەقامەكان هێندە ئەم دەسەڵاتەیان لا قێزەون بووە كە خوازیاری‮ ‬رژێمی‮ ‬پێشوون بە هەموو تاوان و نادادی‮ ‬و هەمەجییەتییەوە و ئەوانیان لە حوكمڕانانی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬بەغدا لاپەسەندترە‮.‬
لە‮ ‬ڕاستیدا گەر پاساوی‮ ‬ئەو سەركردە مەزهەبییە ئەوە بێت،‮ ‬ئەوا دیارە بەشێوەیەكی‮ ‬زۆر بێ مانا پەردەپۆشی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬خەڵك دەكات‮.‬
بەڵام ئەمانە بۆ‮ ‬ڕاستی‮ ‬ناڵێن؟ ئەمە،‮ ‬نە،‮ ‬زادەی‮ ‬تیۆری ‮ ‬پیلانگێڕانەو نە فەرمانی‮ ‬كۆنە بەعسییەكانیشە‮.‬
ئەمە زادەی‮ ‬گەندەڵییەكی‮ ‬لە‮ ‬ڕادەبەدەرەو حوكمڕانی‮ ‬بێسەروبەری‮ ‬بەرپرسانی‮ ‬پلە باڵای‮ ‬عێراقییە،‮ ‬فەرموون بزانن بە داتاو دۆكۆمێنت‮ ‬ڕادەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬لەم عێراقەدا گەیشتۆتە كوێ‮:‬
‮- ‬عێراق دوانزەهەمین وڵاتی‮ ‬گەندەڵە لە جیهانداو شەشەمیشە لەنێو وڵاتانی‮ ‬عەرەبیدا‮- ‬شەفافیەتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮.‬
‮- ‬قەبارەی‮ ‬پارەی‮ ‬بەفیڕۆدراو لە عێراقدا لە كەوتنی‮ ‬سەددامەوە تاكو ئێستا‮ ‬(450)‮ ‬ملیار دۆلارە‮.‬
‮- ‬رێژەی‮ ‬بێكاری‮ ‬گەنجان لە‮ ‬%40ی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬عێراقە‮- (‬عێراق‮ ‬37‮ ‬ملیۆنە‮) ‬واتا‮ ‬14.8‮ ‬ملیۆن بێكارە‮- ‬سندوقی‮ ‬دراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮.‬
‮- ‬%80ی‮ ‬ژنانی‮ ‬عێراق بێكارن،‮ ‬رێكخراوی‮ ‬النما‌‌و
‮- ‬بڕی‮ ‬قەرزی‮ ‬كەڵەكەبووی‮ ‬سەر عێراق‮ ‬(125)‮ ‬ملیار دۆلارە‮ – ‬سندوقی‮ ‬دراوی‮ ‬نێودەوڵەتی‮-.‬
ئەمانە چەند‮ ‬ڕاستییەكن كە لە خەڵكی‮ ‬عێراق دەشاردرێنەوەو لە بڕی‮ ‬تێزی‮ ‬پیلانگێڕی‮ ‬دەكەنە پۆشاكی‮ ‬ئەو هەموو گەندەڵییە،‮ ‬ئیدی‮ ‬ئەم خۆپیشاندانانەی‮ ‬بەغداو خوارووی‮ ‬عێراق بۆچی‮ ‬بەهۆی‮ ‬ناڕەزایی‮ ‬خەڵكەوە نەبێت و بخرێتە سەر هۆكاری‮ ‬دیكە‮.‬

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان