سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

خۆپیشاندانەكان ، داواكاریەكان و هاواری خەڵك 

بڵاوکراوەتەوە لە : 3 تشرینی یەکەم 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

لەتیف فاتیح فەرەج 
عیراقیەكان توڕەن ، لەوەشدا هەقیانە ، ناكرێت لە وڵاتێكا مانگی بای پێنج شەش ملیار دۆلار نەوت بفرۆشرێت و ئەوەش حاڵی شارو خزمەتگوزاری و ئاوو كارەباو تەندروستی و پەروەردە بێت كە هەیە ، هەندێك لە بەرپرسەكان پێیانوایە ، باش بوون واتە جوانكردن و رازاندنەوەی ئۆفیس و ژوورەكەی خۆی ، ئەوانەی لە كۆشك و تەلارە قەشەنگەكانەوە سەیری وڵات دەكەن ، نەهامەتی و كوێرەوەری خەڵك نابینن ، عیراقیەكان لەو نەبینینە توڕەن ، لەوە گەڕێ‌ وڵات لیپە لەگەندەڵی و مافیا هەیەو كێ‌ لە پشت خۆپیشاندەرانەوە یە ، ئەوە جاری یەكەم نیە عیراقیەكان بەو جۆرە توڕەبن، بەڵام جاری یەكەمە موقتەداو هەندێ‌ كارەكتەری ئاشكراو دیاری لە پشتەوە نیە ، خۆ پیشاندانەكان بە كوێ‌ دەگەن  گرنگ نیە گرنگ ئەوەیە داواكاریە رەواكان  بەردەوام دەبن .
توڕەیی ئێستای لاوان و خۆپیشاندەرانی عیراق ، هەمانتوڕەیی خۆپیشاندانەكانی هەرێكی كوردستان بوو لە ستەم و نادادی و مافیای نەوت ، بەڵام جیاوازیەكە ئەوەیە لە عیراق بەغدا سەنتەری توڕەبونەكەیەولە هەرێم هەرگیز رێگەی هەناسە دان بە هەولێریەكان نەدرا ، دەنا هەرێمی كوردستانیش  لیپە لەنادادی ، سەیر نەكردنی دۆخی خەڵك ، لەوەڕاندنی كەمینەیەك بۆ جوانكردنی سیستمەكە و لە پەل و پۆ خستنی زۆرینە ، ئەوە جگەلەوەی ئێستا دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان ،بە دەر لەوەی خۆیانباسی نزیكەی 25 ملیاردۆلار  قەرزاری دەكەن ، كە كەس نازانێ‌ لە پای چی ئەو هەموو قەرزە ،چارەیەكی خەیاڵی هاووڵاتیانیش كەوتوەتە لایانەوە كە زۆر ئەستەمە بدرێتەوە ، ئەوانیش لە كۆشك و ڤێللاو شەوە سورەكانی خۆیاندا هیچ ئاگایانلە دۆخی هاونیشتمانیەكانیان نیە  .
ئەگەر بە زەبرو زەنگ خۆپیشاندانەكان كپنەكرێنەوە ، ئەمجارە بەرگرتن بە توڕەیی خەڵكقورس دەبێت وئەوان گەرەكیان سەر لەبەری سیستەمەكە بگۆڕن ، خۆ ئەگەر لە ئاكامی توڕەیی خۆپیشاندەراندا كاردانەوەی سوپاو هێزە چەكدارەكان توند و تیژی لێبكەوێتەوە زۆر دوور نیە جۆرێك لە كودەتا درووست بێت ، ئێستا لە عیراقدا هەموو ئەگەرەكانبە كراوەیی ماونەتەوە  ، ئەوەمانبیر بێت كەتوركیاوئێران و ئەمەریكاوسعودیە هەریەكەو لە دیدی خۆیانەوە و بۆ بەرژەوەندی خۆیان رۆڵیان لە هەموو روداوێكی گەورەو بچوكی ئەم وڵاتەدا هەیە ، خۆ پیشاندانەكان پەندو عیبرەتێكی نوێن بۆ دەسەڵاتدارانی عیراق بە گشتی ، ئەگەر بواری ئەوەیانهەبێت پەند و عیبرەت وەربگرن . 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان