سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

ئایدۆلۆژیای "ئەزبەنی" و وەهمی نوێکردنەوە 

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 ئەیلوول 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

ئومێد حەمەعەلی
 زۆر سەیرە! پەیوەندی مرۆڤ و وەهم هێندە تۆکمە و تولانییە وەها بە مێشکا دێ, کە دەردێکی ئەبەدی بێ و هێزی خۆڕاپسکان لێی و خۆڕزگارکردن ئاستەم و نەکردەبێ. دەردێکە هەزار ڕێگا و بیانوو, هەزار دەموچاو و ناونیشان قەرزدەکا بۆ ئەوەی هەژمونی خۆی تا ئاستی پوچکردنەوەی ئەقڵ و ئەخلاق ببات. وەهم دەبێتە ئایدۆلۆژیا و هەموو پێناسەیەکی حەقیقەت بۆ خۆی قۆرخدەکا و هەزاران ئایدۆلۆژیست و شوێنکەوتوی گوێڕایەڵ بەرهەمدێنێت. وەهم بووەتە گەورەترین پیشەسازیی سیاسی و سەرزەمینی لەدایکبوونی دەیەها چەشنی بونەوەری داخراو بەسەر خۆیدا و ئامادە بۆ قەبوڵکردنی هەر شتێ گوزارشت لە ئیرادەی ئەو وەهمە بکات. 
  لە رابردووی دووردا وەهمەکان لە فەرمانڕەواییدا, لە بواری کۆمەڵایەتی و کەلتوریدا و لە تێکڕای پەیوەندییەکاندا بە روونتر لە ئێستا رۆڵیان و کاریگەرییان دیاربووە و بەوپەڕی ڕەزامەندییەوە بەرزنرخێندراون تا ئاستی پەرستنیان. ئەمە شێوازێکی پەیوەندی راستگۆیانەتر و ئەخلاقیترە لەو جۆرە پەیوەندییەی ئینسانی مۆدێرن لەژێر پەردەی زانست و ئەقلانییەتدا, لەژێر پەردەی دژایەتیکردنی وەهم و خورافەتدا  پەرەیانداوە بە فۆرمگەلێکی تر لە وەهمگەرایی و خورافەتپەرستی.  ئەم کێشەیە لەئاستێکی فراواندا دەرگیری کۆمەڵگە جیاجیاکان بووە و کۆمەڵگە خۆرهەڵاتییەکان لەو نێوەدا قووڵتر چەسپیون بە وەهمەکانەوە, بەتایبەت وەهمە سیاسییەکانیان, وەهمی سەرۆک, وەهمی کارێزماکان و وەهمی شۆڕش و گۆڕان, وەهمی نوێکردنەوە و خۆتازەکردنەوە, بەبێ ئەوەی لەواقیعی مێژوودا ئەم چەمک و واتایانە بوونیان ببێت.بەڵام ئەوەی کۆمیدییە موریدانی ئەم وەهمانە وەک راستەقینە تەعامول لەگەل وەهمەکاندا ئەکەن. 
 کێشەی ئەم کۆمەڵگە سیاسییەی ئێمە غیابی بیرکردنەوە و هزری ڕاستەقینەیە, کە بیتوانیایە هەمیشە بە وریایی و هەستیاریی تیژەوە لەهەموو نیاز و کردەوەیەکی سیاسی بڕوانێ و هەڵوێست وەربگرێت. نەبوونی وەها بیرکردنەوەیەکی تیژ بووەتە هۆیەکی بەپیت بۆ بەرهەمهێنانەوەی ڕابردوو بە ناوی ژیانی تازەوە. یەکێک لەو چەمکانەی لە دونیای سیاسی ئێمەدا بەکارهێنانێکی زۆری هەیە و, لەڕێگەی بانگەشەی خۆنوێکردنەوە و نوێکردنەوەوە هەمان دۆخ و ئەقڵییەت کە پێویستی بەتێپەڕاندنە, دەپارێزرێ و بەهێزدەکرێتەوە. 
 کوردستان ئێستا کۆمەڵێک خێزانی سیاسی بەڕێوەی دەبەن, کە هەریەکەیان لەباوانە سیاسییەکانیانەوە, موڵک و ماڵ و سەروەتێکی چەند ملیار دۆلارییان بۆ ماوەتەوە و خاوەندارێتی کۆمپانیا و وزە دەکەن. لەسەر ئەم ئەساسە خاوەنی حیزب و بریارە سیاسییەکانن. بۆ مانەوەی ئەم رەوشە و رووکەشکردنی, هەرچی هێزی چەواشەکردن و میدیایی خۆیانە بەکاریدەهێنن بۆ بەخشینی ڕۆڵی چاکەخواز و نوێکەرەوە و, بەکاریزماکردنیان, ئەمەش ئەو پیشەسازیی وەهمەیە کە ئیش لەسەر ئەوە دەکات لە ڕەگەزی ڕزیو و هیچ لەبارانەبووی نەوەی خێزانە سیاسییە قۆرخکارەکانەوە بوونێکی پێویست و ئاڵتونی پیشانبدات.  ئەفسوس, لە کۆمەڵگەی ئێمەدا تا ئێستا ژمارەیەکی زۆر هەن, کە بەرئەنجامی هەژاریی ئەقڵیی و فیکریی, یان بەخاتری بەرژەوەندی باوەڕ بەم وەهمانە ئەکەن و بوونەتە ئامڕازێکی بێ ڕۆح و کۆنتڕۆڵکراوی ئەم ئایدۆلۆژیای ئەزبەنییە. 
 ئایدۆلۆژیای ئەزبەنی هەنوکە بە قووڵاییەکی تردا دەڕوات و باڵکێشی بەسەر زۆربەی هێز و جوڵانەوە سیاسییەکانی ئێمەدا هەیە و, خەریکە پەسەندییەکی ئاشکرا و بێ پەردەی ناوخۆیی هەموو هێزەکان وەردەگرێ, بەهەموو ئەو هێزانەوەش, کە بۆ ماوەیەک رووکەشییانە و پەرچەکردارییانە وەک نەیاری ئایدۆلۆژیای ئەزبەنی دەرکەوتون. ئایدۆلۆژیای ئەزبەنی ئەو فۆرمە لە بیرکردنەوە و ئەخلاقە کە ڕەوایەتی بە دەسەڵاتی بنەماڵەیی دەدات و حوکمی پشتاوپشتی نەوە و مناڵی سەرۆکەکان و خێزانە سیاسییەکانی قەبوڵە و  خزمەتی پێدەکات. ئایدۆلۆژیا سیفەتێکی سەرسوڕهێنەری هەیە لە دۆزینەوەی ڕەوایەتی و خافاندنی ئینساندا, بەشێوەیەک زۆرجار دەرگیری ئەو مرۆڤ و هێزانەش دەبین, کە بەبانگەشەی شۆڕشگێڕانە و گۆڕانخوازیی دیموکراتییانەوە دەرکەوتون, بەڵام نەیانتوانیوە ئەقڵ و هێزی ڕزگاربونیان لەم ئایدۆلۆژیایە هەبێ و, کۆتاییەکی تراژیدییان بۆ خۆیان هەڵبژاردووە و, لە مەعبەدی ئایدۆلۆژیای ئەزبەنیدا خۆکوژیی سیاسی و هزریی و ئەخلاقییان ئەنجامداوە. 
" ئەوەی بە پلەی یەک بۆ هەر ئینسانێکی ئێمە گرنگە خۆڕزگارکردنێکی هزریی و ئەخلاقی ڕاستەقینەیە لە هەژمونی ئایدۆلۆژیای ئەزبەنی و ناونیشانە جیاوازەکانی"

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان