سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هۆشیاری سیاسی

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 ئەیلوول 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 زانا تۆفیق بەگ   
 
بە داخەوە ئەو کۆمەڵە ڕووداوەی کە لەم چەند رۆژەی رابوورداودا ڕوویدا جارێکی تر ئەوەمان پێ دەڵێت کە ھۆشیاری سیاسی لە ناو کایەی سیاسی ئێمە دا دوورە لە ھەموو بەھاو پرنسیپە ئەخلاقیەکانی سیاسەت ، کە خۆی لە راستگوی و ھاوسەنگی گووتار و کرداردا دە بینـــێتەوە وکار گەیشـــــتووە ئەوەی ئاســــــتی دژایەتــــکردن و بەریەککەوتنەکان بەجۆرێک تەفسیرو تەئویلی بۆ دەکرێت کە ھەر بەرپرسیکی سیاسی دەتوانێت ڕەوایەتی و پیرۆزی بدا بەوەی کە لە بەرژەوەندی خۆیدایە .

بێگومان پانتایەکی  گەورەی  ھۆشیاری سیاسی پەیوەندیەکی دانەبڕاوی ھەیە لەگەل مۆرالی سیاسەت دا کە ئەگەر ئەم ھۆشیارەیە بڕوای بە بنەماکانی دروست بوونی  ستراکچەری سیاسەت کە بەشێکی ئەخلاقی سیاسیە نە بێت. ئەوا سیستەمی سیاسی ھەر قەوارەیەک دەختە بەر دەم ھەرە سھینان و ھاوکات دەیان لێ کەوتەی سلبی کە کاریگەری نەگەتیڤی دەبێت  لەسەر کۆمەلگا. بێگومان موراڵی سیاسی تەنھا برتیە نیە لە ڕێکخستنی کۆمەلی بەھاو مەرجی سنورداروو بەربڵاو کەوئەویش خۆی لە دروست کردنی پەیوەندیە سەرەکێکانی مرۆڤ دا دە بینێتەوە، ئەگەر چی ئەو پەیوەندیانە چەندە ئالۆزبن لە ناو کۆمەڵدا. کاری سیاسەت ئەوەیە کە دە بێت ھاوسەنگ و متمانەو وەفاداری بۆ یەکتری دروست بکات وە مرۆڤ لە شێوازە ھەمەجی ناتەندروست کەیەوە بکاتە بکەرێکی خوڵقێنەر .

جارێکی تر بەداخەوە ئاڕاستە سیاسەت لە کوردستان دا ئەوەمان پێ نالێت کە ئێمە لەبەردەم سیاسەتێکی خاوێنداین یان کار بۆ دوارۆژ و پڕ کردنەوەی کەلێنەکانی نێوانمان دەکەین. ئەوەی دەگوزەرێت برتیە لە دەستبەردا بوونی خەباتێکی مەدەنی سیاسی کاڵ و کرچ و تێکەڵاو کە ئەوسەری تونێلەکەمان لی دیار نیە چونکە ئێمە لەبەردەم مەناخێکی سیخناوی توندوتیژو دووڕوویی داین کە لێوان لێوە لە بەرژەوەندی تایبەتی و پێشلکردنی مافی ھاووڵاتی بوون دا. کە ئەمە یەکێکە لە سەرەتاترین مافی شارستانێکانی ھەر کۆمەلگایەکی تەندروست. 

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ