سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

سیاسی ساختە!

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئەیلوول 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هونەر حاجی جاسم    

لەدێر زمانەوە سەرکردەو سیاسیەتمەداری سەختە بە ڕێژەیێک بوونیان هەر هەبووە، وە هیچ نەتەوە و نیشتمانێکیش بەبێ سیاسی ساختە نەبوە! نمونەش لە لاپەرەکانی مێژووی سیاسی کۆن و نوێ زۆرن.
بەشێک لەم سیاستمەدارە ساختانەش سەردمانێک بوینتە کاریزما بەسەر گەلانی خۆیان. تاکو لە ژیانیش ماون خەلکی پێی وابووە ئەوانە ڕابەر و ڕزگارکەرن، بەلام بەشێک پێش مردنیان، وە بەشێکیشان دوای مردنیان ڕوون بۆتەوە کە ئەوانە جگە لە سیاسیێکی قۆلبڕو سەختە چیتر نەبوینە!.

بەشێوەیێکی گشتی لەناو کوردیش ئەم جۆرە سیاسیانە لە شێوەی ساختە بونیان هەبووە، بە تایبەیش لە "کوردستانی عێراق"، چونکە سیاسی وا هەبووە، وە بە ئێستاشتەوە ئەوەی لێی نازانێت پرنسیپەکانی سیاسەتە، بەلام بۆ خۆ دەولەمەندکردن و پاراستنی بەرژەوەندی کۆمپانیاکانی ئامادەیە دەست لەگەل شیتانیش تێکەل بکات، تاکو سەفقەکانی ژێر بەژێری کەشف نەبن! یان بە مانایێکی تر تاکو ڕوی ساختەکەی دەر نەکەوێت بۆ خەلکی کوردستان!

بە داخەوە لە ئێستادا کوردستانی عێراق پڕیەتی لە "سەرکردە و سیاسی ساختە" و خاوەن ماسکی جیاواز،  بە تایبەتیش لە دە سالی ڕابردو تاکو ئێستا لەپال سەرکردە ساختەکانی دەسەلات، هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان کانگای دروستکردنی سیاسی و سەرکردەی ساختە بوینە. تاکو ئەم ساتە وەختە بە سەدان سیاسی ساختە و قۆلبڕ بوینتە بارگرانی بەسەر ئەم نیشتمانە، کە وەکو مانگای ئەلبان ئەم خەلک ئەدۆشن!. هاوکات ئەم سیاسیە سەختانەش بوینتە فاکتەری بێ هیواکردنی خەلکی کوردستانی عێراق.

بۆیە نابێت لێرە بە دواوە چیتر سیاسی ساختەچی و قۆلبڕ بکرێنە کاریزما و سەرداری ئەم خەلکە خێر لەخۆ نەدیوە، بەلکو لەپال پیرۆزکردنیان دەبێتە ماسکیان هەلبدرێتەوە. زۆر زوو ماهیەتیان بۆ خەلک کەشف بکرێت. تاکو جورەت نەکەن، چیتر خەلک بە قسەی بریقەدار چەواشە بکەن!.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ