سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

بە‌ چی تێزێك كوردستانی باشور بناسین

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئەیلوول 2019

نوسینی:

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

دانا نە‌قی   
بۆ ناسینە‌وە‌ی تێزە‌كان دابە‌شكارییە‌كی ئاسۆیمان پێویستە‌ بە‌ سە‌ر كۆمە‌ڵگای باشوردا بۆ سێ ئاست( دە‌سە‌ڵات، جە‌ماوە‌ر یان چڤات، نوخبە‌ی ڕۆشنبیری) بۆ خوێندنە‌وە‌ی دۆخی ھە‌ر ھێزێك لە‌ چوارچێوە‌ی جوگرافیایە‌كی  سیاسیدا بە‌ لایە‌نی كە‌م پێویستمان بە‌ تێزێكە‌ بۆ بە‌ كاربردن و نمایش كردنی دیدگای ئە‌و دە‌سە‌ڵاتە‌، لە‌ مە‌شە‌وە‌ ئاراستە‌ی چۆنیە‌تی ئیدارە‌دان و حكومڕانی ئە‌و چڤاتە‌مان بۆ دە‌ردە‌كە‌وێت، بە‌ر مە‌بنایی ئە‌و تێزە‌ دە‌توانین نە‌قدی سیاسی و، ئابوری و، كۆمە‌ڵایە‌تی و، ئاینی و، ئاراستە‌كانی حكومڕانی ئە‌و دیاری بكە‌ین، لێرە‌وە‌ ئە‌و پرسیارە‌ دە‌وروژێنین ھە‌رێمی كوردستان خاوە‌ن چی فە‌لسە‌و تێزێكە‌ بۆ پە‌روە‌ردە‌ كردنی كۆمە‌ڵگاو، تاك و، شێوازی بە‌ڕێوە‌بردنی ئابوری گشتی، وە‌ خاوە‌نی چی جۆرێك لە‌ تێزە‌ بۆ بە‌ڕێوە‌بردن و ئیدارە‌دانی كۆمە‌ڵگای كوردی لە‌ قوتابخانە‌ فكریە‌كانی(دیموكراسیە‌ت، لیبڕاڵیە‌ت، نیۆ لیبراڵی، سە‌رمایە‌داری و مۆدێرنێتە‌) بۆیە‌ لێرە‌وە‌ گومان دە‌كە‌ین دە‌سە‌ڵات لە‌م ھە‌رێمە‌ بە‌ داخە‌وە‌ خاوە‌نی ھیچ كام لە‌و چە‌مك و تێزانە‌ نیە‌ تاوە‌كو ڕە‌خنە‌ لە‌ ئاراستە‌و دە‌رھاویشتە‌كانی بگرین، گە‌ر گریمان ئە‌م جۆرە‌ حكومڕانە‌ و ژە‌سە‌ڵاتە‌ نە‌یتوانی  ببێتە‌ خاوە‌نی ھیچ كام لە‌م تێزانە‌، ئە‌وا ئە‌ی ڕۆشنبیران بۆ ناتوانن تێز بە‌خشە‌رێك بن بۆ دە‌سە‌ڵات و كاربە‌دە‌ستان، لێرە‌وە‌ ئاوڕێك لە‌ مێژوی نوێ بدە‌ینە‌وە‌ دە‌بینین چۆن نوخبە‌یە‌ك لە‌ ڕۆشنبیرو، بیرمە‌ندان خاوە‌ن ڕۆڵ و تێز بون بۆ ئە‌و دە‌وڵە‌ت نە‌تە‌وە‌ تازە‌ دروست بوانە‌، بۆیە‌ لایە‌نی كە‌م لە‌ ئێستادا گرنگ بو دە‌ستە‌ی ڕۆشنفكرانی  ھە‌رێمیش بە‌خشە‌رە‌وە‌ی تێزو ڕۆئیاییە‌كی فكری بونایە‌ بۆ دە‌سە‌ڵات و سیاسیە‌كان، لە‌ دە‌رئە‌نجامدا بۆمان دە‌ردە‌كە‌وێت، دە‌سە‌ڵات و، ڕۆشنبیران خاوە‌نی ھیچ تێزو ، بۆچونێك نین، ئە‌و كات جە‌ماوە‌ر یاخود گە‌ل و، كۆمە‌ڵگا لە‌ چوار چێوە‌ی بازنە‌یە‌كدا دە‌خولێنە‌وە‌و توانای بە‌رھە‌مھێنانی ھیچ كە‌لتورو، فكرێك بۆ ئە‌وە‌ی خاوە‌نداری بكات و نە‌وە‌كانی داھاتوی پێ ئاشنا كات، وە‌ خۆی ببێتە‌ چە‌قی بە‌رھە‌مھینانی ئە‌و تێزو، مە‌دە‌نیە‌ت و، شارستانێتە‌.

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ

null

ستراتیژیی گواستنەوە لە حوکمڕانیی حزبییەوە بۆ دەوڵەتداریی نیشتمانی