سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کێ دەبێتە سکرتێری یەکێتی ؟!

بڵاوکراوەتەوە لە : 9 ئەیلوول 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

هونەر تۆفیق
دۆخی ئێستای یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە لەبەردەم کۆنگرەدایە بۆ دیاریکردنی سکرتێرێک بۆ حیزبەکە ، زۆر هاوشێوەی چۆنیەتی دیاری کردنی سێهەم خەلیفەیە لە ئیسلامدا .
خەلیفەی دووەم (عومەری خەتاب ) کاتێک لە گیانەڵا و سەرەمەرگدابوو ، شورایەکی ناوازەی بۆ دیاریکردنی خەلیفەی سێهەم دیاریکرد ، تاوەکو لەنێوان خۆیاندا خەلیفەیەک هەڵبژێرن .
خەتاب شەش کەسی بۆ شوراکە دەستنیشانکرد : عەلی ئەبی تاڵیب ، عوسمانی عەفان ، تەڵحەی عەبدوڵا ، زوبەیری عەوام ، سەعدی ئەبی وەقاس ، عەبدوڵرەحمانی عەوف بوون .
بەپێ ی کەسەکانی ناو شوراکە ، لەسەرەتاوە دیاربوو کێ دەبێتە خەلیفە . چونکە پێکهاتەکە بەهەموو پێوەرەکان بەلای عوسمانی عەفاندا دەشکایەوە .
خەتاب ، شەست سواری بەدیار ئەو شەش کەسەوە وەک چاودێر دیاریکردبوو . مەرجەکەی ئەوەبوو دەبێت لەماوەی سێ ڕۆژدا کۆنگرەی ئەو شورا شەش کەسی یە خەلیفەیەک لەناو خۆیاندا هەڵبژێرن . ئەگەر لە سێ رۆژدا خەلیفەیەکیان لەخۆیاندا یەکلانەکردەوە ، فەرمانی بە شەست سوارەکە کردبوو هەر شەش ئەندامەکەی شوراکە بکوژن . هەروەها فەرمانی کردبوو ئەگەر چواریان لەسەر یەکێکیان کۆک بن و دوانیان ناڕازی بن ، دەبێت سەری دووانە ناڕازیەکە بپەڕێنن . ئەگەر سیانیان لەسەر یەکێک لەخۆیان ڕێک بن و سیانی تریان ناڕازی بن ، دەبێت ئەو سیانەی عەبدوڵرەحمانی عەوفی تیادایە پەسەندبکرێت وسەری سیانەکەی تریان بپەڕێنن .
لەبەر ئەوەی عەوف زاوای عوسمان و ئامۆزای وەقاس بوو، هەروەها تەڵحەش ئامۆزای عوسمان بوو ، تای تەرازووی سیانەکەی ئەمان بەهێزتربوو لە سیانەکەی عەلی . چونکە عەوف بەپێ ی وەسیەتەکەی عومەر لەهەر لایەکیان بێت ئەو دەبێتە زۆرینەی ڕەها . لەهەموو بارەکەدا بەپێ ی پێکهاتەی شوراکە خەلافەت بۆ عوسمان مسەوگەربوو .
ئەم هاوکێشەیەی شوراکەی عومەر ، تەرجومە بکەین بۆ کۆنگرەکەی یەکێتی ، هاوشێوەکەی عوسمان لە کۆنگرەکەدا دەبێتە بەرهەم ساڵەح .
بەرهەم ساڵەح لەنێوان جیاوازەکانی یەکێتی دا ، شانسی ئەوەی بۆ هاتۆتە پێشەوە کە بوبێت بەچارەسەری گرێکوێرەکە . لەپاش هەڵوێست نواندنەکەشی لە کۆنگرەی لوتکەی وڵاتانی عەرەبیدا بە قازانجی ئێران ، لەسەر ئاستی عێراق ، ئێرانیەکان پشتیوانی لێدەکەن . لەنێوان کۆسرەت ڕەسوڵ و ماڵی تاڵەبانیشدا بەپێ ی نزیکایەتی لەهەردوولایان بۆ کۆنگرە بۆتە بەدیلێک لەهەرکام لە بەرەکان بێت (عەبدولرەحمانی عەوفێک ) تای تەرازووەکەی قورستر دەکات .

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان