سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

یه‌کێتی به‌ته‌نها مایه‌وه.. له‌ وه‌ڵامی پارله‌مانتاریێکدا

بڵاوکراوەتەوە لە : 6 ئەیلوول 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

عه‌تا شێخ حه‌سه‌ن   
بیرمه‌ندان و پسپۆڕانی بواری سیاسه‌ت له‌ساده‌ترین پێناسه‌دا ، حیزبی سیاسی به‌به‌رئه‌نجامی یه‌کگرتنی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی که‌سانێک ده‌زانن که‌له‌پێناوی بیروباوه‌ڕێکی هاوبه‌شدا به‌پێی کۆمه‌ڵێک ڕێکارو یاساو ڕێسای هاوبه‌ش کۆبونه‌ته‌وه‌و ، سیستماتیکی کارده‌که‌ن بۆ ئامانجه‌ هاوبه‌شه‌کانیان ، به‌ڵام ( ماکس ڤیبه‌ر)  له‌گه‌ڵ ئه‌م تێڕوانینه‌یدا بۆ حیزبی سیاسی ،‌ ده‌ڵێت ڕه‌نگه‌ هه‌ندێک جار هاوفکران له‌ناو گروپگه‌لی ده‌سه‌ڵاتخوازدا کۆببنه‌وه‌ ، دیاره‌ خه‌سڵه‌تی گروپه ‌ده‌سه‌ڵاتخوازه‌کانیش ئه‌وه‌یه‌ که‌ له‌پێناوی کێکی ده‌سه‌ڵاتدا ئاماده‌ن به‌ڕێکاری توندو نادیموکراسی و له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، قه‌پاڵی گه‌وره‌ له‌کێکه‌که‌ بگرن و قۆرخی به‌ڕێوه‌بردن بکه‌ن  . بۆیه‌ کاتێک هه‌رهێزێکی سیاسی له‌مینبه‌رێکی بڕیار زیاتری هه‌بوو ، ئه‌وا تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی حیزب وون ده‌کات و ده‌بێت به‌که‌سگه‌لی ده‌سه‌ڵاتخواز . 
ته‌وافوقی سیاسی ڕێکارێکی گرنگی دیموکراسیانه‌یه‌و ، ‌پێداویستیه‌کی گرنگی کایه‌ی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌مڕۆی کوردستانه‌  ، له‌کاتێکدا به‌ره‌نجامی کۆبونه‌وه‌ی هێزه‌کوردستانیه‌کان له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ، به‌تایبه‌تی دواکۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی ( ٥ ی ئه‌یلول ) به‌ڕێکه‌وتن له‌سه‌ر هه‌رسێ ستوونی ده‌سه‌ڵات له‌پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واو بوو ، مایه‌ی دڵخۆشی و سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی ئیراده‌ی پێکه‌وه‌کارکردنی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردن بوو  له‌و پاریزگایه‌ . ئاخر پێویسته‌ هه‌موو کوردێکی به‌شه‌ره‌ف  ، پێش قۆرخکاری و پۆستبازی ، له‌ئازاری هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان و ، له‌مه‌زڵومیه‌تی ئه‌وشاره‌وه‌ سه‌یری ته‌وافوق و به‌ڕێوابردنی شار بکات ، نه‌ک له‌چنینه‌وه‌ی پۆست و پله‌ . 
هه‌ڵه‌بجه‌ پارێزگایه‌کی گرنگی کوردستانه‌ ، هێمای گه‌وره‌ترین په‌لاماری مرۆیی و زوڵمی مێژووییه‌ که‌ حکومه‌تی عێراق به‌به‌رچاوی دونیاوه‌ ئه‌نجامیدا  ، خنکاندنی پێنج هه‌زار مرۆی ڕۆح سپی هه‌ڵه‌بجه‌  له‌جرکه‌یه‌کدا به‌بۆنی سێوو سیانید هه‌مووکات ویژدانی مرۆڤه‌ نیشتمان په‌روه‌ره‌کان داده‌چڵه‌کێنێت و له‌هه‌رپۆست و پله‌یه‌کدابین ده‌مانخاته‌ به‌رده‌م ئیلتیزامی ئه‌خلاقی به‌ئاشته‌وایی و ، ده‌مانکاته‌وه‌ به‌خادیمی مۆنۆمینته‌که‌ی ده‌رگای شارو ، ئازاره بی ئۆقره‌که‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ ، که‌چی ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ پارله‌مانتارێک به‌ناوی نوێنه‌ری شاره‌وه‌ خه‌نجه‌ر له‌پشتی ئاشته‌وایی ده‌دات و ،  ڕێکه‌وتنی براکان به‌گه‌وره‌ترین مه‌ترسی ده‌بینێت و نامه‌یه‌کیش ئاراسته‌ی مه‌کته‌بی سیاسی حیزبه‌که‌ی ده‌کات بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی برایه‌تی و پێکه‌وه‌ به‌ڕێوه‌بردنی شار ، ئاخر جه‌نابی پارله‌مانتار ( سێ ) کورسی ئه‌نجومه‌نێک که‌له‌ ( بیستوپینج  ) کورسی پێکدێت بۆ گه‌وره‌ترین هێزی سیاسی کوردستان و عێراق به‌زیاد ده‌زانێت و ، له‌نوسینێکی نامه‌سئولانه‌دا پارتی به‌مه‌ترسی و ، مه‌ترسیه‌که‌ش له‌وه‌دا چڕ ده‌کاته‌وه‌ که‌هێزه‌کانی هاوئاوازی پارتی خاوه‌نی کورسی ده‌بن له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌داو ، یه‌کیتیش به‌ ( شه‌ش ) کورسیه‌وه‌ به‌ته‌نها ده‌بینێت ، بێئاگا له‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی به‌ ( بیستودوو ) کورسی پارله‌مانیه‌وه‌ پارتی(  شه‌ش ) وه‌زاره‌ت و چه‌ند ده‌سته‌یه‌کی کابنه‌ی نۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانی پێبه‌خشیوه .  
ئاخر پارله‌مانتار کاتێک ده‌توانێت ئه‌رکی خۆی به‌جێبگه‌یه‌‌نێت که‌پرۆژه‌ی خه‌ڵک و شه‌قام بگه‌یه‌نێته‌ ناو ‌هۆڵی پارله‌مان و  ، کاریش له‌سه‌ر که‌‌مکردنه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازیانه‌ بکا‌ت که ئاشته‌وایی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ، دیاره‌ ئه‌م ڕێکارو هه‌ڵوێستانه‌س شه‌ره‌فی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵک به‌پارله‌مانتار ده‌به‌خشێت ،  نه‌ک به‌‌ پیچه‌وانه‌وه‌  شه‌راکه‌ت و ڕێکه‌وتنی هێزه‌کان به‌مه‌ترسی بزانێت و ، به‌ناوی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکه‌وه‌ داوای تێکدانی مۆبیلیزه‌ی ئه‌و ‌ شه‌راکه‌ته‌ بکات ، که‌به‌ره‌نجامی ڕێکه‌وتنی درێژخایه‌نی هێزه‌ سیاسیه‌کانه‌ . 
ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا هه‌ڵه‌بجه‌ ڕه‌مزی قوربانی و بێمروه‌تی به‌عس و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بوبێت ، ئه‌وا باشترین وه‌فا خزمه‌تکردنی زیاتری ئه‌وشاره‌یه‌ ، بۆیه‌ ێیشنیار ده‌که‌م ئه‌وله‌ویه‌تی کاری ئه‌نجومه‌نی شارو پارێزگاره‌ نیشمان په‌روه‌ره‌که‌ی و  نوێنه‌رانی شه‌رعی خه‌ڵک و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له‌دوای داڕشتنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردن ، داڕشتنه‌وه‌ی سنوری ئیداره‌ی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ بێت ، هه‌تا قه‌زاکانی (  شاره‌زوور ، سیدسادق ، ێینجوێن ) بگرێته‌وه‌ و ، کۆی ئه‌و داهاته‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌ی که‌له‌ داهاتی مه‌رزه‌ فه‌رمیه‌کانی ئه‌م ناوچانه‌دا ده‌ستده‌که‌وێت ، له‌ژێر چاودێری ووردی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستاندا بخرێته‌ خزمه‌تی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و سنوره‌ ئیدارییه‌که‌یه‌وه‌ . 

                                                                                           
 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان