سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

قالۆرەی یەكێتی و كۆنگرە

بڵاوکراوەتەوە لە : 30 ئاب 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 لەتیف فاتیح فەرەج 
ئازایەتی نەدانو نەبوونی بڕیار بۆ كۆنگرەی یەكێتی دەگەڕێتەوە بۆ دووهۆ :
یەكەم : دەست بەردار نەبوونی بە تەمەنەكان لە مەكتەب سیاسی و جێنەهێشتنی .
دووەم : ترسی پەرت بوون و نەبوونی متمانەی پاراستنی بەرژەوەندی دەستەو گروپ و بنەماڵەكان .
بۆ چارەسەری ئەم دوو هۆیە دوو خاڵ گرنگە :
یەكەم : كشانەوەو دەستلە كار كێشانەوەی بە كۆمەڵ یان بەشێكی زۆری مەكتەب سیاسی و دروستكردنی ئەنجومەنێكی راوێژ لێیان .
دووەم : لە دەرەوەی تەوافوق و بۆ مانەوەی هەموو باڵ و دەستەو بنەماڵەكان دروستكردنی ئەنجومەنی  سەركردایەتی سەربەخۆی پارێزگاكان .
بە شێوەیەك لە كۆنگرەدا هەر پارێزگایەك ئەنجومەنی سەركردایەتی خۆی هەڵبژێرێت و دواتریش مەكتەبی سیاسی لە ناو ئەواندا هەڵبژێردرێت.
بەڵام لێرەدا دوو كێشە هەیە :
یەكەم : هێزەكانی پێشمەرگەی سەر بە یەكێتی هەلا هەلا كراوەو هەندێك كەس هێزی تایبەت بە خۆیان هەیە ، دەبێت ئەمە كۆتای پێبهێنرێت و ئەو خەڵكە بە شێوازێكی نوێ‌ رێكبخرێنەوەو بكرێنە هێزی نیشتمانی و سەر بە حكومەت ، ئەمە بۆ پارتی دیموكراتی كوردستانیش وەسایە .
دووەم: دارایی و سەروەت و سامانی یەكێتی پرش و بڵاوە ، پێویستی بە رێكخستنەوەو كۆكردنەوەو دانانی ناوەندێكی دارایی بە هێزە ، من بڕوا دەكەم دلێری سەید مەجید پیاوێكی بە ئەزمون و وردە لەو بارەیەوە، بەڵام رەنگە تەمەن و ئەو هەلا هەلا بوونەی ئێستاش هۆكار بن كە نەتوانێ‌ بە تەنێ‌ ئیدارەی بدات .
كێوی داغان ومانەوەی قالۆرە :
ئەندامێكی بەرزی یەكێتی پێی ووتم ئەزانی ئەوانەی ئێستا بە ئامان و زەمان لە یەكێتی نابنەوەو دەیانەوێت هەر وا نەخۆش و كەلە لا بێت ، جاران خۆیان كێوێكی گەورەو هەیبەت و هیمەتێكی بێ‌ ئەندازە بوون .
بە هەندێك جیاوازی بیرو بڕواشەوە ئەو قسەیەی ئەو دۆستە بەشێك هەقیقەتی تیایە ، هەندێك لەو ناوانەی مەكتەبی سیاسی لە ناوەندی هەفتاكان وهەشتاكاندا  بە گژ ستەمكاری بەعسدا چوونەوەو ستەمكاریان هێنابووە زەلزەلە ، لە شەڕی ناوخۆ گەڕێین كە بە پلەی یەك  پارتی و یەكێتی هۆی سەرەكی بوون و زیانی گەورەیان بە نیشتمان و میللەت گەیاند.
ناوەكانی وەك: 
كۆسرەت رەسوڵ عەلی 
ئەرسەلان بایز 
عومەر فەتاح 
مەلا بەختیار و ئەوانی تر مرۆڤ بە ویژدانەوە بڵێت ، بەلای كەمەوە لە چەند دەیەی رابردوودا رۆڵی ئەرێنی و نەرێنی زۆریان لەم دیرۆكە بەردەكەوێت .
ئەو ناوانەی سەرەوەو ناوەكانی وەك : 
عیماد ئەحمەد 
عەدنان موفتی 
هێرۆ ئیراهیم ئەحمەد وهتد
 پێویستیان بە پشوو حەسانەوەیە ، هەندێكیان نەخۆش و ماندوون دەبێت خۆیان بڕیاری واز هێنان بدەن، ئەوەش لە بەر هیچ نا لە بەر خاتری خۆیان .
من بڕوام وایە یەكێتی دەكرێت نوێ‌ بكرێتەوە ، دەكرێت رێكبخرێتەوە ، دەكرێت هەستێتەوە ، بەڵام ئازایەتی و بڕیاری دەوێت .
مانەوەی یەكێتی و رێكخستنەوەو هەستانەوەی بریتی نیە لەوەی كوڕی مام جەلال بیت و زۆر ترین دەنگی هەڵبژاردن بەریت و تكا بكەیت بە جێگری بمێنیتەوە .
گەڕانەوە بۆ كاكڵەو دەربازبوون لە قالۆرەو توێكڵ گەڕانەوەیە بۆ چیرۆكی باو ك و 7 كوڕەكەو حەوت تاڵە قامیشەكە .
یەكێتی بەم دۆخەی ئێستایەوە ناتوانێت هیچ رۆڵێكی لەئایندەی ئەم هەرێمەدا هەبێت ، بۆیە ئەگەر بڕیارە رۆڵی هەبێت ، دەبێت كۆنگرەی دەرچوون لە نەخۆشخانەو رزگار بوون لە شێرپەنجەی پەرت بوون ببەستێت .
 


 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان