سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

مناڵ لە زەمەنی ئایپاددا

بڵاوکراوەتەوە لە : 26 ئاب 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

بێریڤان سورچی         

خاڵی جیاکردنەوەی مناڵی ئەم سەردەمە لەگەڵ مناڵی بەر لە سەرھەڵدانی تەکنۆلۆجیای زیرەک ھەر ئەوەیە کە پێشوو چەند مناڵێک لە ماڵێکدا بەدیار تەلەفزیونێکەوە دادەنیشتن،بەڵام ئێستا ئەو دیمەنە گۆڕاوە بۆ ئەوەی ھەر مناڵێک لەسوچێکی ماڵ  بەبێ دەنگی سەری خستۆتە سەر ئایپادەکەی،مەترسیە تەندروستیەکان لەلایەک،بەڵام بیری مناڵی سەردەمی ئایپاد بەجۆرێک کۆنتڕۆڵکراوە کە تەنھا ئەوە وەردەگرێ کە بەروکەش دەخرێتە بەردەستی،پرسیارێکی گرینگ ئەوەیە ئەوەی ئەمڕۆ مناڵ فێری دەبێ چەندی پێویستە و چەندی زیادەیە؟بەشێک لە دایکان و باوکان بێ ھیچ سڵەمینەوەیەک و کۆنتڕۆڵێک بیری مناڵی مناڵەکانیان ئاوەڵاکردوە بەرووی ھێلی بێ سنوری ئینتەرنێت کە ھیچ کات مەرج نیە بابەتەکان گونجاوبن بۆ تەمەنی ئەو مناڵە،کۆمپانیای گوگڵ خزمەتگوزاری (google family) خستۆتە گەڕ بۆ سنوردارکردنی ئەو بابەت و بەرنامانەی مناڵەکان سەیریان دەکات،دەتوانرێ کۆنتڕۆڵی ئەوەی مناڵەکە بەدوای دەگەڕێت لەژێردەستی دایکان و باوکان بێ،لەبەرئەوە گرینگە رۆشنبیری بەکاربردن وەک بابەتێکی ھەستیار لەلایەن خێزانەکانەوە بەبەیاخەوە سەیربکرێت،شاگەشکەبوونی دایک و باوکان بەوەی مناڵەکانیان چەند وشەیەکی ئێنگلیزی فێربوە نابێت فریوی ئەو زانینە روکەشەیان بدات کە بیری مناڵەکانیان لەنێو تۆڕی ئینتەرنێت لە دەستێکی ئەمین دایە،بۆیە دڵخۆش بوون بەوەی مناڵەکان شارەزاییان ھەیە لە بوارێک نابێ جێگای دڵنیایی خێزانەکان بێ،پرسیاری گرینگ لەبارەی پەروەردە و فێرکردن لەسەردەمی ئایپاد ئەوەیە،مناڵەکان چی فێردەبن؟مناڵەکان کام جۆر پەروەردە وەردەگرن؟ئەمانە خاڵی بەدواداچونی گرینگن کە پێویستە ھەڵوەستەی جدی لەسەر بکرێت.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ