سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

گومانم ھەیە!

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئاب 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

+ نیاز لاجانی    

سازدانی ئەو چاوپێکەوتنەی عەبادی لە کانالێکی کوردی لەو سات و کاتەدا و چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئینترڤویەکە،گومانێکی زۆر و گەورەم لا دروست دەکا کە بە رێکەوت و تەنیا بۆ کارێکی میدیایی نەبوە و ئەو ماستە نەک ھەر موویەک بگرە گوریسێکی تێدایە!

بە گوێگرتن لەقسەکانی عەبادی و پاسپێدانی کاکی پێشکەشکار و ئەگەر غافل بی لە سیاسەت و تۆزێکیش دەستوپێ سپی بێ لە جیھانی راگەیاندن،دەگەیە ئەو قەناعەتە کە عەبادی حەقە و زۆر دەستورییانە جولاوەتەوە و سەرکردایەتی کوردیش بە ھەلە دا چوە کە ریفراندۆمی کردوە! 

ھەموو ئەو ھەول و ھەوال و زانیاریانەی کە لەم کانالە بەرێزە و کەنالەکانیتریش سەبارەت بەو سیاسەتە و ئەو پیاوە بلاو کراوەنەتەوە جارانی سفری کرد و زۆر بەخاوێنی لێی دەرچوو! لە راستیشدا پەلاری لە ھەندێ کەنالیش دا کە بێگومان یەکێکیان ئەو کانالە بوو کە چاوپێکەوتنەکەی لەگەل ساز دا بوو.

سەیرە چەندە سەر کزین بەرامبەر بە بێگانە و نەیارانمان،ئاخر ھەر دوێنێ بوو شەوی شازدەی ئوکتۆبەر پەیامنیری ئەو کانالە بەرێزە،لە بەرەکانی شەردا ھەمومانی گریاند،بەلام بەداخەوە بە تەماشا کردنی ئەو چاوپێکەوتنەوە جارێکیتر گریاینەوە بەلام ئەو جارەیان لە بەرەکانی شەر دا نا،لە کاتی شێنەیی و مەکانێکی ئەمن دا.

چەندە سەیرە کە فەقیرێکی بێزمان و بێ پشتیان دەسکەوێ  دەیکەینە فلیم  و ئەوەی ئێمەی دەکردە فیلم،ئەورۆ بوو بە پالەوانی یەکپارجەیی عێراق،قارەمانی شەر و بەتەڵی ئاشتی و دادپەروەری.

null

خۆداپۆشین بە قەیران

null

چۆن جەنەڕاڵ عاسم مونیر، بوو بە پردی پەیوەندیی نێوان تاران و واشنتۆن؟

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

ئەوەی لە بەغدا روودەدات، خراپتر چاوەڕێی هەرێم دەكات!

null

ڕووخانی هەرێم یا دەسەڵاتی ماوەبەسەرچوو؟!

null

تۆم باراک

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە