سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

تاك  چەندە ئازاد بێت هێندەش بەخشندە و داهێنەر دەبێت لە كۆمەڵگادا...

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 ئاب 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

+ نەوزادی موهەندیس   
•    ئاشكرایە كۆمەڵگا مرۆڤایەتیەكان لەچەندین چین و توێژی جیاواز پێكهاتوون و هەریەكەشیان بە ڕۆڵی خۆی هەڵدەستێت بە ئامانجی پێشكەوتن و گەشەپێدانی كۆمەڵگا لەڕێگەی داهێنان و بەخششەكانیەوە، جا هەر كۆمەڵگایەك خاوەنی تاك یان گروپ و دەستە و ڕێكخراوی پیشەیی یان دیموكراسی و مەدەنی چستوچالاك بێت و ئاشنا بێت بە ئەرك و مافەكانی و وەكو تاكێكیش ڕێز و شكۆمەندی بپارێزرێت و وەكو مرۆڤێكی خاوەن ئیڕادە لێیبڕوانرێت، ئەوا بەدڵنییایەوە هەمیشە هەنگاو بەرەوپێشەوە دەنێت و لەكۆمەڵگایەكی دواكەوتوو و هەژار و نەخوێندەوارەوە دەبێتە كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو و داهێنەر و گەشەكردو ئەوكاتیش وڵات ئاوەدان و كۆمەڵگاش خۆشگوزەران دەبێت.
بەهەمان شێوە هەركات كۆمەڵگا مرۆڤایەتیەكان خاوەنی سیستەمێكی حوكمڕانی دیموكراسی بن كە تیایدا مافەكانی تاك و دەستە و كۆمەڵەكان پێشێل نەكرێن و ڕێزیان لێبگیرێت و هاوكاری و كارئاسانیشیان بۆ بكرێت و تەواوی ئازادیەكانیان بۆ فەراهەمبكرێت لەهەموو بوارەكانی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و ئەدەب و فەرهەنگ و توێژینەوە زانسیتیەكان و ..هتد. بەدڵنیایەوە ئەو كۆمەڵگایە دەبێتە كۆمەڵگایەكی كراوە و ڕزگاربوو لەكۆتوبەندە باو و بەسەرچوەكان.چونكە دەسەڵات و جۆری دەسەڵات و حومكڕانیەكان زۆر گرنگ و كاریگەرن لەسەر چۆنێتی بیركردنەوە و هزری مرۆڤەكان،جا لە سیستەمی حوكمڕانیە دیموكراسیەكاندا لەبەر ئەوەی تاك و گروپەكان پنتی سەرەكین لەبەرنامە و پلانی دەسەڵاتدا هەربۆیە تاكیش ڕۆڵی سەرەكی و میحوەری هەیە و بەو پەڕی توانا و وزەكانیەوە كاردەكات هەریەك لەبوار و پسپۆڕی و شارەزایی خۆیداو هەربۆیەش ئەو كۆمەڵگایانە كۆمەڵگایەكی بەرهەمهێننن نەك بەرخۆر و بەكاربەربن،بەپێچەوانەشەوە لە سیستەمە شمولی و داخراو و توتالیتاری و تاكڕەوەكاندا چونكە تەنها سەركردە و حیزب و بڕیاردەر و پلاندانەر و جێبەجێكەریشن و هیچ مەودا و مانایەكیان نەهێشتۆتەوە بۆ تاك و گروپەكان،هەربۆیەش هەمیشە كۆمەڵگایەكی دواكەوتوو و پێشنەكەوتون،چونكە كۆمەڵگا بەتەنها بە دەستەبژێرێكی بچوكی ئاینی یان بنەماڵەیی یان ئەرستۆكراتی ناچێتە ڕێوە بەڵكو پێویستی بەتوان و وزەی هەموان هەیە.
•    جا هەركات تاك ئازادبوو ئەوا ئازادانەش بیردەكاتەوەو ئازادانەش داهێنان دەكات و بەهەمان شێوەش ئینتیماشی بۆ وڵات و كۆمەڵگاش تۆخدەبێتەوە و هیچ ئینتیمایەكیشی بۆ سەركردە و حیزبە سیاسیەكان نامێنێت و ناچێتە چوارچێوەیەكی تەسكی بەرژەوەندی كۆمەڵێك یان كەسان و بنەماڵەیەكی دیاریكراوەوە كە تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەكاریی بهێنن،تاك هەركات ئازاد بوو ئازادانەش دەبێتە خاوەن بڕیار و كەسایەتی سەربەخۆی خۆی و ملكەچی هیچ داب و نەریت و بڕیارە هەڵەی سیاسیەكان نابێت و نابێتە ڕۆبۆتێك كە كۆنتڕۆڵەكەی بەدەست كەسانی ترەوە بێت و لەدوورەوە هەڵیبسوڕێنن. هەر لەبەر گرنگی ڕۆڵ و كاریگەری تاكە لە كۆمەڵگادا ،كۆمەڵگا پێشكەوتوەكانی ئەوروپا و ئەمریكا و دیموكراسیخوازەكانی دونیا هەموانیان فەلسەفە و ڕێبازی تاكگەراییان پیادەكردوە لە پێكەوەنانی كۆمەڵگاكانیاندا،چونكە بە ئەزمونی ڕۆژگار ئەو ڕاستییەیان بۆ دەركەوتوە كە چەندە تاكەكان ئازاد و سەربەست بن ئەوەندەش دەبنە خاوەنی داهێنان و ئەنجامیش وڵات و كۆمەڵگاش پێشكەوتوو و گەشەكردوو دەبێت.
•    لەقۆناغی ئێستاو ئەم سەردەمەشدا،پنتێكی تری تاكگەرایی لەپاڵ ئازادی و دەسەڵاتدا بریتیە لەڕێزگرتن لە ژینگە و پاراستنی و پاكوخاوێن ڕاگرتنی و هەوڵی نەشێواندنی و فشار دروستكردنە بۆ سەر كۆمپانیاو وڵاتان و كارگە بەرهەمهێنەكان بۆ كەمكردنەوەی بڕی گازە ژەهراویەكان و هەوڵدانە بۆ زیاتر ڕۆشنبیركردنی تاكەكانە بەرامبەر ژینگە ،چونكە بەبێ‌ ژینگەیەكی پاكوخاوێن تاكێكی ساغڵەم و تەندروست دروستنابێت و بەبێ‌ ژینگەیەكی سەوز و ئاوهەوایەكی پاكژ تاكێكێكی داهێنەر و بەخشندە و بیر ئازاد پێكەوەنانرێت،بۆیە سەردەمی ئێستا سەردەمی گرنگیدانە بەژینگە،و زەویش وەكو ماڵێكی گەورەی هەموان لێی دەڕوانرێت و مافی بەسەر هەموانەوە هەیە بەبێ‌ جیاوازی ڕەگەز و ڕەنگ و وڵات و كۆمەڵگاكان لەدواكەوتوو و دەوڵەمەندەكانەوە،جا هەركات ژینگەی زەوی بەپاكژی مایەوە ئەوا تەمەن و تەندروستی تاكەكانیش درێژدەبن و بەخشش و داهێنانەكانیان بەردەوام دەبێت.
•    بۆیە هەموو تاكێكی كۆمەڵگا پێویستە ئەركی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە فەلسەفە و ڕێباز و دونیابینی تاكگەراییدا ببینێتەوە و خۆی بكاتە تاكێكی داهێنەر و بەخشندە و ئازاد بۆئەوەی بتوانێت باشترین خزمەت پێشكەش بە نەتەوەو نیشتیمان و كۆمەڵگا بكات،جا ئەم ئەركی تۆخكردنەوە و كردنی بە ڕێبازی كاركردنی بیر و هزری تاكگەراییە پێویستە لەسەر ئەستۆی هەموو تاك و گروپ و چین و توێژەكان بۆئەوەی هەموان پێكەوە و بەیەك تەكان و توانا كۆمەڵگایەكی خۆشگوزەران و یەكسان و دادپەروەری بنیات بنێن،بەوهیوایەی تاكەكان كاری گەورە و داهێنانی زیاتر بكەن.چونكە  تەنها سیاسی و سیاسەتمەداران و دەسەڵات و دەسەڵاتداران ناتوانن وڵات بەڕێوەبەرن و پێشیبخەن و حوكمڕانیەكی تەندروست و ساغڵەمیش بەرهەمبهێنن بەبێ‌ هاوكاری چین و توێژ و كۆمەڵ و ڕێكراوە مەدەنی و دیموكراسییەكان و تاكە بەخشندە و چالاكەكانی ناو كۆمەڵگا.چونكە تاك بۆخۆی بەردی بناغەی پێكەوەنان و دروستكردن و بەرزكردنەوەی دیواری پتەوی تەلاری كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو یەكسانخواز و دادپەروەرە.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان