سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

په‌رله‌مانی فیدڕاڵ و په‌رله‌مانی هه‌رێم

بڵاوکراوەتەوە لە : 25 تەمموز 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

د. هەردی مێد 

به‌ دواچونه‌كانم بۆ په‌رله‌مانی عێراق وایده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئه‌م ده‌ستگایه‌ بۆته‌ گۆڕه‌پانێكی گرنگی ململانێی سیاسی نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كان. ئه‌و گره‌وانه‌ی بونه‌ته‌ بنه‌ما و چوارچێوه‌ی ئه‌م ململانێیانه‌ هه‌ر به‌ ته‌نها مه‌زهه‌بی یان نه‌ته‌وه‌یی نین، كه‌ زۆرێك ده‌یانه‌وێت وایوێنابكه‌ن، به‌ڵكو سیاسیشن. سیاسی به‌و مانایه‌ی ململانێكان به‌رهه‌می خه‌باتی گروپ و ده‌سته‌كانشن بۆ ده‌ستكه‌وتی سیاسی، پێگه‌ی سیاسی یان سه‌پاندنی روانگه‌یه‌كی سیاسی به‌ سه‌ر یه‌كێكیدیدا. نه‌ شیعه‌كان جڤاتێكی یه‌كچه‌شن و یه‌كانه‌ن، نه‌ سوننه‌ و نه‌ كورد. له‌ ناو هه‌ر یه‌كێكیاندا، گروپی جودا، مه‌یلی جودا بۆ ده‌ستكه‌وتی جودا، روانگه‌ی جودا بۆ پرۆسه‌ و بونیادی جودا هه‌یه‌. ئه‌مانه‌ وا ده‌كه‌ن كه‌ ململانێكان به‌ ته‌نها لێكه‌وتی جوداییه‌ نه‌ته‌وه‌ییی و مه‌زهه‌بیه‌كان نه‌بن، به‌ڵكو روانگه‌ و به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته‌ و گروپه‌كانی نێو هه‌ر یه‌ك له‌م جڤاتانه‌ش. كه‌واته‌، ئه‌و روانگه‌یه‌ی ده‌یه‌وێت ململانێكان ته‌نها بۆ جوداییه‌ مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بچوكبكاته‌وه‌ هه‌ڵه‌یه و ده‌بێت گره‌و و فاكته‌ره‌كانی دی فه‌رامۆش نه‌كات.

سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، خۆ گریمان جوداییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و مه‌زهه‌بیه‌كان گرنگن و بونه‌ته‌ بزوێنه‌ری په‌یوه‌ندبه‌ندیه‌ سیاسیه‌كان، هاوتا گه‌مه‌ی هاوپه‌یمانی و ململانێكان، به‌ڵام ده‌بێت دان به‌و راستیه‌دا بنێن كه‌ دواجار ئه‌م جوداییه‌ مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ گڕوتینێكی له‌ راده‌به‌ده‌ریان به‌ خودی ده‌ستگاكه‌ به‌خشیوه‌ . هه‌ندێ له‌ شیعه‌كان بۆ لێدان و خستنی وه‌زیره‌كانی كورد، دێن كه‌موكورتیه‌كانی ئه‌مان به‌ خێرایی به‌ سیاسی ده‌كه‌ن و ده‌یكه‌ن به‌ گره‌وی په‌رله‌مانی و له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌وڵ لادان و دورخستنه‌وه‌یان ده‌ده‌ن. له‌ رابردوودا، بینیمان، وه‌زیری كورد له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ لابران و له‌ وه‌زیفه‌كانیان دوورخرانه‌وه‌. ئه‌مه‌ سه‌باره‌ت به‌ سونه‌كانش راسته‌، یان له‌ ناو خودی خۆیاندا شیعه‌كان به‌م كاره‌ هه‌ستاون. نیه‌ته‌كان هه‌رچیه‌ك بن و چۆنبن له‌ به‌دواداچوونی وه‌زیره‌كان و دوورخستنه‌وه‌یان، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ دواجارئه‌م جۆره‌ كاروچالاكیانه‌ ده‌ستگاكه‌یان چالاككردووه‌ له‌ به‌دواداچون و سۆراخكردنی كار و چالاكیه‌كانی حكومه‌ت و پێگه‌یه‌كی سه‌لمێنراویان به‌ په‌رله‌مان له‌ به‌رانبه‌ر حكومه‌ت به‌خشیووه‌. له‌ ئاستی یاسادانن و ده‌ركردنی بڕیاریشدا ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی فیدراڵ بۆته‌ مه‌كینه‌یه‌كی گه‌وره‌ تا ئه‌و شوێنه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ شه‌وش كار ده‌كه‌ن و بۆ ده‌ركردنی یاسا په‌لكێش ده‌كرێن.

به‌ هه‌ر حاڵ، په‌رله‌مانی عێراق ئه‌مڕۆ كه‌وتۆته‌ نێو پرۆسه‌ی په‌رله‌مانبوون و ده‌ستگابونه‌وه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ خزێنراوه‌ته‌ نێو پرۆسه‌ی له‌ <ده‌ستگا-كه‌وتن>. په‌رله‌مانی هه‌رێم نه‌ له‌ یاساده‌ركردندا چالاك و كارایه‌، نه‌ له‌ به‌دواداچون و خۆسه‌لماندن له‌ به‌رانبه‌ر حكومه‌تدا.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان