سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

 له ‌شیعاره‌وه‌ بۆ کردار

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 تەمموز 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

+ عه‌تا شێخ حەسەن 

 

ڕه‌نگه‌ دروست بێت ئه‌گه‌ر بڵێین کابینه‌ی نوێی  حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ره‌نجامی مرونه‌تی پارتی دیموکراتی کوردستان و پشوودرێژی سه‌رکردایه‌تیه‌که‌ی بوو، چونکه‌ پارتی توانی پاش زیاتر له ‌( ٢٨٠) ڕۆژ لایه‌نه‌ سیاسیه‌کانڕابکێشێته‌ ناوبڕیاریک که‌به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵکی کوردستانی تێدا بێت و، دیالۆگیش وه‌ک مۆدیلێکی نوێ و مه‌قبول بکات به‌ نه‌خشه‌ڕێگای پێکه‌وه‌ژیانی سیاسی و ئاینی له‌کایه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی ووڵاتدا . ئه‌نجامدانی چاکسازی و ڕاوه‌ستانه‌وه‌ دژی گه‌نده‌ڵی و، به‌میحوه‌ر کردنی هاووڵاتی و، فره‌یی له‌سه‌رچاوه‌کانی داهاتدا که‌کارنامه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌، ئه‌گه‌ر به‌رئه‌نجامی ڕێکه‌وتنی سیاسی نێوان پارتی و لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌کانی حکومه‌تیش بێت، ئه‌وا فاکتگه‌لێکی نوێن که‌زامنی به‌هێز کردنی دامه‌زراوه‌ ده‌ستورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و، زامنی به‌رجه‌سته‌کردنی حکومه‌تی به‌هێزو حوکمرانی باش و له‌ڕێگه‌ی ئه‌ویشه‌و بونیادی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌هێزو کوردستانێکی به‌هێزه‌، که‌ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌ . 
ساڵانێکه‌و هه‌تا ئێستاش کوردستان به‌شێکه‌ له‌ژینگه‌ی جه‌نگی تیرۆریزم و، تروریستانیش سنورێکی زۆر فراوانیان له‌گه‌ڵ کوردستاندا هه‌یه‌، به‌لام به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ عێراق و سوریا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ناوچه‌که‌ که‌خاوه‌نی سه‌روه‌ری و ئه‌زمونی ده‌وڵه‌تدارین و ئیمکانیه‌تیکی گه‌وره‌شیان بۆ موکافه‌حه‌ی تیرور له‌به‌رده‌ست بوو، دۆخی ئاسایشی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕاده‌یه‌ک پاریزراو بوو، که‌له‌ئاستی دونیادا جێگه‌ی سه‌رنج بوو، دیاره‌ سه‌روه‌ری ئه‌وئاسایش و سه‌قامگیریه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ( مه‌سرور بارزانی ) که‌ له‌ڕۆژگاری سه‌ختی میحوه‌ره‌کانی ڕوبه‌ڕوبونه‌ودا وه‌ک ێیشمه‌رگه‌یه‌کی سه‌نگه‌رو، له‌شه‌ونخونی شاریشدا په‌یامی پاراستنی سه‌روماڵی خه‌ڵکی به‌شه‌رتی کردار سه‌لماند .
پێش ئه‌وه‌ی پارله‌مان متمانه‌ به‌کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم بدات، گه‌لی کوردستان ئامانه‌تی به‌ڕیوه‌بردنی کوردستانی به‌پارتی دیموکراتی کوردستان به‌خشیبوو، دیاره‌ دروشمی کوردستانێکی به‌هێزیش له‌بازنه‌ی خه‌ڵک سالاری و به‌میحوه‌ر کردنی هاوڵاتیاندا به‌رجه‌سته‌ده‌بێت‌، بۆیه‌ ‌ناوه‌رۆکی کارنامه‌ی ( مه‌سرور بارزانی ) ه‌ بۆ حوکمڕانی داهاتووی هه‌رێم . ئاخر پارتی مالێکی گه‌ووره‌یه‌ که‌نه‌وای ده‌نگه‌ سه‌ربه‌خۆکان وخانه ‌و لانه‌ی بی نه‌وایانیش بووه‌، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر حیزبی سه‌رده‌می مقاوه‌مه‌تیش بێت، ئه‌وا له‌ ئێستادا که‌سه‌رده‌می بچوک بونه‌وه‌ی جیهان و داهێنان و کۆنترۆلکردنی فه‌زای ئاسمان و ژێر ده‌ریاو سه‌رزه‌وی و بن زه‌وییه‌، پارتی توانیویه‌تی متمانه‌ی گه‌ل به‌ده‌سته‌وه‌ بگرێت و له‌ناو فه‌زای پێکه‌وه‌ژیانی سیاسی و ئاینیدا پێناسه‌یه‌کی مه‌ده‌نیانه‌ بۆ سه‌روه‌ری سیاسی گه‌ل و، بۆ به‌ڕێوه‌بردنیش میکانیزمی مۆدێرن بکاته‌ نه‌خشه‌ ڕێگا، ئاخر کوردستان له‌ڕووی بونیادی سیاسی وسه‌ربازی و کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و ئابورییه‌وه‌ به‌جۆرێک به‌رده‌وامه‌، که‌بووه‌ به‌ به‌شێک له‌دونیای نوێ، بۆیه‌ فره‌یی له‌سه‌رچاوه‌ی داهاتی کوردستان، وه‌گه‌رخستنی ئه‌وهێزه‌ مرۆییه‌یه‌، که ‌له‌به‌ر بێکاری و خراپی دۆخی ژیان و گوزه‌ران، خه‌ریکه‌ ئینتیمای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی له‌ده‌ست ده‌دات . دیاره‌ وه‌گه‌ڕخستنی ئه‌و هێزه‌ مروییه‌ش که‌گه‌وره‌ترین سامانی نیشتمانیه‌، سه‌ر‌پێخستنه‌وه‌ی ئینتیمای نیشتمان پاریزی و ڕێکخستنی کۆمه‌ڵایه‌تیه‌، که‌ لۆژیکی مه‌ده‌نیانه‌ی سیاسه‌ته‌.

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان