سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

كابینه‌ی نۆیه‌م له‌ خه‌می حیزب و بنه‌ماڵه‌دا 

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 تەمموز 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

+ دانا مەنمی 

بەتێپەڕبوونی کات هەنگاونان بۆ ئایندەی ژیان یەکێک لەگرنگترین ئەرکە فیکرییەکانی ڕۆشنبیرانی ڕاستگۆو ڕاشکاو لەناو پارتیدا ڕاوەستانێکی ڕەخنەییە لەبەردەم پێکهیێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم و حوکمی بنەماڵەیی بارزانیدا کە ڕووداو حیکایەتەکانی کابینەی هەشتەم هێندە شکستخواردوو شەرمنانەیە مرۆڤ شەرم دەکات بەفەخرەوە گەشبین بێت بۆ کابینەی نۆیەم و پیرۆزباییان لێبکات، ئێستاش بە شەرمەوە حیکایەتەکانی کابینەی هەشتەم و حوکمی سەرۆکی هەرێم و حکومەتێکی شکستخواردوو دەگێردرێتەوە کە بەهۆی ئابوری سەربەخۆو ڕیفراندۆمەوە خەڵکی کوردستانیان بەرەو تونێلێکی نادیارو مەترسیدار برد ،خەڵکی کوردستان لە خراپترین هەلومەرجی ژیاندا گوزەران بەسەر دەبەن ، هێرشێکی فراوانی برسیکردن و هەژارکردنیان له‌لایه‌ن پارتی و حكومه‌ته‌كه‌یه‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت .

تەحەدای گەورەی مێژووی هەر هاوڵاتییەک لەکوردستان ڕزگاربوونە لەو مێژووەی کە پارتی لەسیاسەتدا بەرهەمی دەهێنێنتەوەو کابینە دوای کابینە شکست دوای شکست لەپێش کۆمەڵگادا قووتی دەکاتەوە ، هێشتا قەیرانگەلێکمان لەکابینەی هەشتەم بۆماوەتەوە کە بەشێکە لە ئایندەمان و بەرەو ڕووی دەچین و کابینەیەک نییە تێپەڕابێت ، ئەم مێژووە کە پارتی بنیاتی دەنێت نوقمە لە کێشەو ناکۆکی و شکست و هەڵهاتن و بچوکتر لەشوناسی نەتەوەیی بیر لە بەهێزکردنی شوناسی ناوچەیی و خێڵچێتی و بنەماڵەی دەکرێتەوە ، مه‌سعود بارزانی له‌ پشتی پارتییه‌وه‌ دەیەوێت ووردە ووردە شوێنی نەتەوە بە بنەماڵە پڕ بکاتەوە ، ئیدی حوکمی بنەماڵە بەدەزگای بکرێت و ببێتە بناغەی سیاسەت و ڕێکخستنی کۆمەڵگاو قسەو وێنە و خەیاڵی پاشاو شازادەی نەوە دوا نەوەی بنەماڵە بڵێینەوە !

مه‌سعود بارزانی وه‌كو مەرجەعێك له‌ ناو پارتیدا  نەیتوانیووە قۆناغی ڕاپەڕین و خەون و خەیاڵی حیزب و بنەماڵە بگوازێتەوە بۆ قۆناغی قەڵەم و موراجەعات ! وە نەیشیتوانیووە ئامادەگی هوشیاری نەتەوەیی بەسەر گروهو ئایدۆلۆژیاو دیدی ناتەباو ناکۆکدا دابەشبکات بۆ تێپەڕاندن لە چوارچێوەی خێڵ و بنەماڵە ، ئه‌وه‌ی له‌ خه‌یاڵدانی مه‌سعود بارزانی و حیزبه‌كه‌یدا وونە چوارچێوەی نەتەوەییە کە بەناوو بەرگی نەتەوەییەوە خەیاڵی خێڵ و بنەماڵە پته‌و ده‌كه‌ن و له‌ به‌رگێكی نه‌ته‌وه‌یدا پێمان دەفرۆشنه‌وه‌،مەسعود بارزانی و حیزبەکەی لەڕیفراندۆم دا بەمانا سیاسییەکەی نه‌ك دەوڵەتی بۆ دروست نەکرا بەڵکو بناغەکانی دروستبوونی دەوڵەت و نەتەوەو شوناسی نەتەوەیشیان لاواز کرد ، لە دوای ڕیفراندۆمەوە کورد لەهەموو کات پارچە پارچەترەو لەغیابی ستراتیژی نەتەوەیی و چوارچێوەی یەکڕیزیدا دەژی .

پارتی وه‌كو حیزبێكی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ڵگری توخم و ڕه‌گه‌زو سیسته‌می خێڵایه‌تییه‌و هه‌میشه‌ به‌ شوێن ئه‌وه‌وه‌ بووه‌ كه‌ هه‌ندێك كاراكته‌ری ماڵباتی بارزانی بكاته‌ پاڵه‌وانی فریادره‌س و ڕزگاریكه‌ری كۆمه‌ڵگای كوردی ، له‌كاتێكدا ئه‌م پاڵه‌وانانه‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی كاره‌سات و به‌ هۆی سیاسه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیخوازو كورت بینیانه‌وه‌ بێ ئومێدی لای خه‌ڵك دروست كردووه‌ ، پارتی له‌لایه‌ك له‌ناو وه‌همی دروستكردنی پاڵه‌واندایه‌ و له‌لایه‌كی تر وه‌ك حیزبێكی بورژوازی داهاتی خه‌لك و سامانی گشتی تاڵان ده‌كات ،ئازادییه‌كان له‌ ژێر پێ ده‌نێت و كادیرانی خۆی و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی خستووه‌ته‌ ژێر باری قه‌رزێكی زۆره‌وه‌ و قه‌رزاری كردوون  بۆ ئه‌وه‌ی ببنه‌ پاشكۆو كۆیله‌و ژێر ده‌سته‌ی حیزب و بنه‌ماڵه‌ .


 

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان