سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

کام کۆنگرە و کام ناودار؟!

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 تەمموز 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

+ عەلی کەریمی   
 
لە ژێر گوشاری کۆماری پەت و سێدارە، لە کاتێکدا رۆژانە سەری لاوان بەدارەوە دەکەن، کۆڵبەری برسی و هەژار بە شێستیر و قەناسی دەستی پاسداری دژە مرۆڤایەتی لە دوورەوە دەپێکن، لە کاتێکدا هەرچی نوخبە و ناودار بوو بە دەستی مەلایان کوژراون و یان ئاوارەی وڵاتان بوون، یان ئەوەتا بەشداری لە شەرعیتدانێکی تر بە کۆماری مەلایان ناکەن و لە مالەوە دانیشتوون و پێ ناخەنە نمایشێکی مەسخەرەی لەم چەشنە، رێک لە کاتێکدا ئەم کۆمارە دەست بە خوێنە لە گیانەڵادایە و خەڵکەکەی شەوانە بە ئاسودەیی سەرناخەنە سەر سەرین لە ترسی هێرشی موشەکی ئەمریکا، جارێکی تر رێوی سفەتانی مەلای ئێران لە ژێر ناوی "کۆنگرەی ناوداران" کۆمەڵیک مەلا و جاهل کۆدەکەنەوە بۆ شەرعییەتدان بە درێژەدانی ژیانی پڕ لە شەرمەزاری و چەنگ بە خوێنیی چل ساڵی خۆیان.
بە درێژایی ساڵانی ٧٠ و ٨٠ و ٩٠ ئێمەی شۆڕشگێران و پێشمەرگەی رۆژهەڵات تەنانەت لە ژێر گوشاری بەعسیشدا نەچووین بۆ ئەم چەشنە فستیوال و کۆنگرانەی بەعس وەڕی دەخست لە شارەکانی هەولیر و سلێمانی و برینی دڵی پڕ لە سۆی دایکانی شەهیدانی باشوری کوردستانمان نەدەکولاندەوە.
ئەمجورە کۆنگرانە زۆر مەسخەرە و مناڵانەیە و کاتەکەی هیچ گونجاو نەبوو، تەنیا بۆ بەسووک کردنی ئەم "ناودارانە" و شەرعییەتدان و رەوایی دان بە سیاسەتەکانی ئاخوندەکانی ئێرانە لەبەرامبەر ئەو هەموو فشارەی ئەمڕۆ کراوەتە سەری و ئاخر رۆژەکانی ژیانی پر لە جەور و جەفای تێدەپەڕێنێت!
ئەوان ئەمڕۆ لە ترسی خۆیان بە هەڕەشە بێ یان موفاوزات یان ئەم جۆرە کۆنگرانە و شوتی لەبن هەنگڵ نانە، گەرەکیانە دۆز و کێشەی رەوای گەلی کورد لە ئەگەری  شەڕ و لەناو چوونی خۆیان، بقۆزنەوە و بە لاڕێیدا بەرن و بە نیاز و خەون و خەیاڵی هێنانی کوردن بۆ بەرەی داروخاوی کۆماری پەت و سێدارە!

null

داهاتی گشتی (نەوتی و نانەوتی) عێراق لە (8) مانگی یەکەمی 2026

null

خۆداپۆشین بە قەیران

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

بڕیاری تەفسیری دادگای فیدراڵی دەربارەی هەرێمی کوردستان

null

داگیرکردنی شوێن، لەناوبردنی یادەوەریی شار

null

دیدێك سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی سیاسی ئێستای هه‌رێم

null

کاتێک حیزب لە نیشتمان گەورەتر دەبێت و حیزب دەبێتە سنووری نیشتمان