سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

null

هەولێر لەقەیرانی ئاودا 

بڵاوکراوەتەوە لە : 2 تەمموز 2019

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

+ پەری مامەسێنی

 چارەسەرنەکردنی کێشەی بێ ئاوی دۆسێیەکی بێ پلانە، کەحکومەتی ھەرێم ساڵانێکە ناتوانێت کۆتایی پێ بێینێت، کە پێداویستیەکی گرنگی ڕۆژانەی خەڵکە. ساڵانە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاویندا بەشێکی زۆری گەڕەکەکانی ناو شار و ناحیەکانی دەوربەری هەولێر توشی قەیرانی بێ ئاوی دەبن بۆ ماوەیەکی درێژ. هەرچەندە ئەمساڵ بەبەراورد بەساڵانی ڕابردوو ڕێژەی باران بارین زیاتر بووە. دەتوانین بڵێین بەڕێژەی سێ هێندەی ساڵی ڕابردووبوو.

 ئەمساڵیش تەنها لەسنوری پارێزگای هەولێر، ڕێژەی بارانبارین لەسەرەتای زستان تاکو مانگی سێی ئەمساڵ، کۆی باران بارین بەملم  ٧٤٧.٤ بووە، بەبەراورد بەساڵی ڕابردوو کەڕێژەکەی ٢٨٢.٦ بوو. واتا جیاوازی باران بارینی ئەمساڵ لەگەڵ پار ساڵ بەملم ٤٦٤.٨ زیاتربووە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەنداوی پێویست ڕێژەیەکی زۆری باران و ئاوی ژێر زەوی بەفیڕۆچووە. 

 بەنموونە، ئەمساڵ ئاوی بەنداوکان لە ٪۳۰ ڕێژەکەی زیادی کردووە .دووبار ئەم کێشەیەش بۆ کەمتەرخەمی حکومەت دەگەڕێتەوە، کەناتوانێ بەنداوی پێویست دروستبکات. تا لە زستان ڕێژەیەکی زۆر ئاو گل بداتەوە. تا هەموو ساڵێک هەمان کێشەو قەیرانی بێ ئاوی سەرهەڵنەداتەوە و هاوڵاتیان شار بێ ئاونەبن، بۆیە گرنگەو دەبێت ئەو دۆسێیە ئامانجی ستراتیجی لە پێشینەی ئیدارەی پارێزگا بە تایبەت و حکومەتی ھەرێم بێت بۆ بنیاتنانی چارەسەری یەکجاری کێشەی بێ ئاوی لەناو ھەولێر و ھەرێمی کوردستان بەگشتی.

null

فیل بە ئاسمانی كوردستانەوە

ئەمانەش ببینە

زیاتر ببینە
null

شەڕی ئیسرائیل-ئێران، شەڕێكی جیۆستراتیژیی جیهانیی

null

جەنگێکی جیاواز

null

پارە کۆکردنەوە بەناوی هەژاران وەک دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی!

null

سەما لەسەر تیغى چەقۆ