سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

سلێمانی (6%)ی خەرجی موچە دابین دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە: 17 ئازار 2022

سلێمانی (6%)ی خەرجی موچە دابین دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
بە پێی رونكردنەوەكەی وەزارەتی دارایی داهاتی سلێمانی تەنیا (6%) خەرجی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان دابین دەكات، داهاتی نەوتیش بۆ موچە (200 ملیار) دینار زیادیكردووە.
وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمیك وردستان رونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە، ئەو بڕە داهاتەی نەوت كە بۆ موچە موچە تەرخانكراوە بریتی بووە لە:
?مانگی یەكی 2022: 486 ملیۆن دۆلار واتا (714 ملیار) دینار 
?مانگی دووی 2022: 488 ملیۆن دۆلار واتا (717 ملیار) دینار  
پێشتر لە داهاتی نەوت (350 ملیۆن) دۆلار واتا (514 ملیار) دینار تەرخان دەكرا بۆ موچە.
واتا لەماوەی دوو مانگی رابردوودا بڕی تەرخانكراو بۆ موچە لە داهاتی نەوت لە (350 ) ملیۆن دۆلار واتا (514) ملیار دینارەوە، بۆ (488) ملیۆن دۆلار واتا (717) ملیار دینار زیادیكردووە، كە دەكاتە (203 ) ملیار دینار. 
ئەگەر بڕی (200 ) ملیار دینارەكەی بەغداد بەردەوام بێت، حكومەت بە بێ داهاتی ناوخۆ دەتوانێت، موچە دابینبكات.
لە رونكردنەوەكەی وەزارەتی داراییدا خشتەیەك خراوەتەوە روو كە باس لە داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی دەكات:
بۆ نمونە مانگی 12/2021 بڕی (56 ) ملیار دینار لە داهاتی ناوخۆی سلێمانی تەرخانكراوە بۆ كۆی موچەی موچەخران كە مانگانە (904 ملیار) دینارە، واتا داهاتی ناوخۆی سلێمانی (60%) خەرجی موچە دابین دەكات.
رونكردنەوەكە ئاماژەی بەوە كردووە كە بە تێكڕا مانگانە داهاتی پارێزگای سلێمانی (120) ملیار دینارە (56) ملیار دیناری بۆ تەمویلی موچەیە، باسی لەوە نەكردووە بڕەكەی تری چی لێدێت.   

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 7 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات