سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

داهاتی مانگی شوباتی نەوتی هەرێم

بڵاوکراوەتەوە لە: 10 ئازار 2022

داهاتی مانگی شوباتی نەوتی هەرێم

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو): 
سەرچاوەیەكی باڵا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان بە (درەو)ی راگەیاند، داهاتی نەوتی هەرێم بۆ مانگی (شوبات)ی ئەمساڵ، بەمشێوەیە لەلایەن مەسرور بارزانییەوە خراوەتەوەڕوو:
•    مانگی رابردوو (شوبات) 28 رۆژ بووە.
•    رۆژانە بە تێكڕا هەرێم: (422 هەزار) بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.
•    مانگی شوبات بەتێكڕا: (11 ملیۆن‌و 816 هەزار) بەرمیل نەوت فرۆشراوە. 
•    تێكڕای نرخی بەرمیلێك نەوت مانگی رابردوو بە (83 دۆلار) فرۆشراوە.
•    كۆی گشتی داهاتی مانگی شوبات: (980 ملیۆن) دۆلار بووە.
•    لە داهاتی فرۆشی مانگی رابردووی نەوت بڕی (420 ملیۆن) دۆلاری سافی بۆ حكومەت ماوەتەوە.
•    بڕی (58 ملیۆن) دۆلاری داهاتی مانگی رابردووی نەوت بۆ قەرزی كۆمپانیاكان رۆیشتووە.
•    بڕی (67 ملیۆن) دۆلاری داهاتی نەوت بۆ كرێی بۆری رۆیشتووە.
•    بڕی (435 ملیۆن) دۆلار داهاتی نەوت بۆ خەرجی كۆمپانیاكان رۆیشتووە.  
•    پارەی نەوت كە بۆ خەزێنەی حكومەت گەڕاوەتەوە: 420 ملیۆن دۆلار بووە. 
•    لە بڕی (420 ملیۆن) دۆلاری سافی داهاتی نەوتی مانگی رابردوو كە گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی حكومەت، بڕی (134 ملیۆن) دۆلاری خەرجكراوە بۆ تەكمیلەی موچەی مانگی یەك، لەبەر ئەوەی 200 ملیار دینارەكەی بەغداد نەهاتووە، بۆیە پارەی نەوت بۆ موچەی مانگی یەك بریتی بووە لە (350 ملیۆن دۆلار + 134 ملیۆن دۆلار= 484 ملیۆن) دۆلار تەرخانكراوە بۆ موچە .
•    لە داهاتی مانگی شوباتى فرۆشی نەوت بڕی (286ملیۆن) دۆلار ماوەتەوە بۆ موچەی مانگی شوبات.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 7 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات