سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

هەناردەی نەوتی هەرێم لە مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا

بڵاوکراوەتەوە لە: 11 شوبات 2022

هەناردەی نەوتی هەرێم لە مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢دا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
  ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت

لەمانگی كانونی دووەمی رابردوودا هەرێمی كوردستان نزیكەی (14 ملیۆن ) بەرمیل نەوتی باركراوە كە بەتێكڕا رۆژانە دەكاتە ( 450 هەزار) بەرمیل، (30%)ی نەوتەكەی بە پۆنان و (21%)ی نەوتەكەی بە ئیسرائیل فرۆشتووە.
بەپێێ ڕاپۆرتەكەی ڕێكخراوی ڕوونبین بۆ شەفافییەت لە پرۆسەكانی نەوت لەمانگی كانوونی دووەمدا نەوتی باركراوی هەرێم لە بەندەری جیهانەوە لە رێی (٢٠ )كەشتی قەبارە جیاوە باركراوە كە بۆ ( ٧)وڵاتی جیا ڕۆشتووە.  كۆی نەوتی باركراو لەماوەی ئەو مانگەدا بریتی بووە لە (13 ملیۆن و 970 هەزارو 479) بەرمیل، كە بەتێكڕا رۆژانە (450 هەزارو 660)  بەرمیل نەوت بووە.

لە راپۆرتەكەدا زیانیاری سەبارەت بە نەوتی باركراوی هەرێم لە بەندەری جیهان و لە سەر ناو وە ژمارەی ئەو كەشتیانەی نەوتی هەرێمیان باركردووە ، لەگەڵ بەروار و بڕی نەوتی باركراو لە هەركەشتییەكدا و ناوی ئەوكۆمپانیایانەی نەوتی هەرێمیان كڕیوە و بۆ چ وڵاتێك ڕۆشتووە بڵاوكراوەتەوە.


ڕاپۆرتی نەوتی باركراوی هەرێم لە ڕیی بەندەری جیهانەوە لە مانگی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢
یونان: 4248758  بەرێژەی 30%
ئیسرائیل: 2920351  بەرێژەی 21%
ئیتالیا:3778212  بەرێژەی : 27
بولگاریا: 570001  بەرێژەی: 4%
كرواتیا:765784  بەرێژەی: 6%
ئیسپانیا:1037372  بەرێژەی: 7%
رۆمانیا: 650001  بەرێژەی 5%

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 5 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 7 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات