هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
(درەو) بە پشتیوانی سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی
دامەزراوەی میدیایی درەو لە 1/2/2026 تا 1/2/2029 فەندی رێكخراوی (NED)ی بۆ نوێكراوەتەوە.
بڵاوکراوەتەوە لە : 29 کانوونی دووەم 2022
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
هەواڵ
دۆسیەیی نەوت
دامەزراوەی میدیایی درەو لە 1/2/2026 تا 1/2/2029 فەندی رێكخراوی (NED)ی بۆ نوێكراوەتەوە.
بڵاوکراوەتەوە لە : 29 کانوونی دووەم 2022
قەبارەی دەقەکان
قەبارەی دەقەکان
(دامەزراوەی میدیایی درەو) بە پاڵپشتی دارایی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراستی) درێژە بە كاری میدیایی خۆی دەدات، ئەم پاڵپشتییە داراییە بەكاردەهێنێت بۆ گەشەپێدانی ماڵپەڕەكەی بە هەرسێ زمانی (كوردی، عەرەبی، ئینگلیزی)و راپۆرت و كارە رۆژنامەوانییەكانی.
سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی كە بە (NED) ناسراوە بۆ ماوەی سێ ساڵو لە مانگی (1/2/2026) بۆ (31/1/2029) پاڵپشتییەكەی بۆ (درەو) نوێكردووەتەوە ساڵانە بە بڕی بڕی (30 هەزار) دۆلار.
(درەو) خۆشحاڵە، لەرێگەی وەرگرتنی ئەم پاڵپشتییەی (NED)ەوە، بۆ دامەزراوەكانی درەوەو ناوەوەی كوردستانی سەلماندووە، میدیایەكی (ئازاد، سەربەخۆ، بێلایەنە)و لەم تاقیكردنەوەیەشدا لەلای رێكخراوێكی نێودەوڵەتی وەكو (سندوقی نیشتمانی ئەمریكا)وە بەسەركەوتوویی هاتوەتە دەرەوە.
پاڵپشتی دارایی (سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراتی) بەشێوەیەكی شەفاف بەڕێوەدەچێتو وەكو هەموو ئەو دامەزراوانەی تری عێراقو هەرێمی كوردستان كە پاڵپشتییەكەیان وەرگرتووە، (درەو) دەخاتە ژێر چاودێری شەفافیەتەوە ئەمەش (درەو) زیاتر بەرەو دامەزراوەیبوون دەبات.
ئێستاو دوای وەرگرتنی پشتیوانی دارایی (سندوقی نیشتمانی ئەمریكا بۆ دیموكراسی)، (درەو) كاركردنی خۆی دەباتە قۆناغێكی نوێو سود لە پشتیوانییە دارایی و مەعنەویەكەی (NED) وەردەگرێت بۆ گەشەپێدانی ماڵپەڕەكەو بڵاوكردنەوەی هەواڵو راپۆرتە بنكۆڵكارییەكانی بە هەردوو زمانی (عەرەبیو ئینگلیزی)، هەورەها بە گرافیك و ئینفۆگرافیك و سمینارو گفتوگۆی درەو، لەگەڵ بەرنامە دۆكیۆمێنتەرەییەكانی بەردەوامە لەكارە رۆژنامەوانییەكانی.
(سندوقی نیشتمانی بۆ دیموكراسی) دامەزراوەیەكی تایبەتی قازانج نەویستە، پاڵپشتی گەشەكردنو بەهێزبوونی دامەزراوە دیموكراتییەكان دەكات لەسەرتاسەری جیهان، ئەم سندوقە ساڵی 1983 دامەزراوەو ئێستا لە عێراقو هەرێمی كوردستان چەندین دامەزراوە سودمەندن لە پشتیوانییە داراییەكانی ئەم سندوقە.