سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

ڕاپۆرت

دۆسیەیی نەوت

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە نیوه‌ی یەکەمی 2026

کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (35 ترلیۆن و 946 ملیار) دینار بووە، پتر لە (28 ترلیۆن و 506 ملیار) دیناری بە رێژەی (79.3%) داهاتی نەوت و زۆرتر (7 ترلیۆن 439 ملیار) دیناری بە رێژەی (20.7%) داهاتی نانەوتی بووە. کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (57 ترلیۆن و 186 ملیار) دینار بووە، کە (96%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (4%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.

بڵاوکراوەتەوە لە : 19 ئاب 2026

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە نیوه‌ی یەکەمی 2026

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

شیكاری: درەو

 

🔻 وەزارەتی دارایی عێراق ڕاپۆرتی داهات و خەرجی خۆی بۆ نیوه‌ی یەکەمی ئەمساڵ بڵاوکردەوە، بەپێی ڕاپۆرتەکە؛

🔹 کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە) نزیکەی (35 ترلیۆن و 946 ملیار) دینار بووە، پتر لە (28 ترلیۆن و 506 ملیار) دیناری بە رێژەی (79.3%) داهاتی نەوت و زۆرتر (7 ترلیۆن 439 ملیار) دیناری بە رێژەی (20.7%) داهاتی نانەوتی بووە.

🔹 کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، پتر لە (57 ترلیۆن و 186 ملیار) دینار بووە، کە (96%)ی بۆ خەرجی بەگەڕخستن و (4%) بۆ خەرجی وەبەرهێنان بووە.

🔹 وەزارەتەکە زیاتر لە (6 ترلیۆن و 285 ملیار) دیناری، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.

🔹 دوای لێدەرکردنی سەرجەم خەرجییەکان لە کۆی داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی، بەڕێژەی (37%) خەرجی لە داهات زیاتر بووە و زۆرتر لە (21 ترلیۆن و 240 ملیار) دینار و کورتهێنان ڕویداوە.

 

 یەکەم: داهاتی گشتی وەزارەتی دارایی عێراق لە نیوه‌ی یەکەمی (2026)دا

 بەپێی دواین ڕاپۆرتی وەزارەتی دارایی عێراق، بۆ شه‌ش مانگی یەکەمی ئەمساڵ، کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (35 ترلیۆن و 945 ملیار و 999 ملیۆن و 522 هەزار و 553) دینار، بەجۆرێک بڕی (28 ترلیۆن و 506 ملیار و 130 ملیۆن و 846 هەزار و 492) دیناری بەڕێژەی (79.3%)ی لە داهاتی نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە، بڕی (7 ترلیۆن و 439 ملیار و 868 ملیۆن و 676 هەزار و 61) دیناری بەڕێژەی (20.7%)ی داهاتی نانەوتی پێکیهێناوە.

 

خشتەی داهاتەکان

Untitled Media

 

 

 

دووەم: خەرجی گشتی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ی وەزارەتی دارایی عێراق لە نیوه‌ی یەکەمی (2026)دا

هەر بەپێی بە ڕاپۆرتەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لە نیوه‌ی یەکەمی (2026)، کۆی گشتی خەرجییەکانی وەزارەتەکە بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (57 ترلیۆن و 186 ملیار و 310 ملیۆن و 26 هەزار و 21) دینار، بەجۆرێک بڕی (54 ترلیۆن و 672 ملیار و 854 ملیۆن و 814 هەزار و 652) دیناری بەڕێژەی (96%)ی لە لەبواری خەرجی بەگەڕخستن و بڕی (2 ترلیۆن و 513 ملیار و 455 ملیۆن و 211 هەزار و 369) دیناری بەڕێژەی (4%)ی بۆ بواری خەرجی وەبەرهێنان تەرخان کراوە. 

وەزارەتەکە بڕی (6 ترلیۆن و 285 ملیار و 97 ملیۆن و 458 هەزار و 41) دیناری، بۆ موچەی فەرمانبەران و چاودێری کۆمەڵایەتی و بواری هاریکای و یارمەتی و خەرجی دیکە بۆ هەرێمی کوردستان خەرجکردووە.

 

خشتەی خەرجییەکان

Untitled Media

 

 

 

 

سێیەم: بەراوردکردنی کۆی داهات و خەرجی وەزارەتی دارایی عێراق لە نیوه‌ی یەکەمی (2026)دا

 وەک ئاماژەمان پێدا کۆی گشتی خەرجییەکانی عێراق بە هەردوو خەرجی (بەگەڕخستن و وەبەرهێنان)ەوە، بریتی بووە لە (57 ترلیۆن و 186 ملیار و 310 ملیۆن و 26 هەزار و 21) دینار.

لە کاتێکدا کۆی داهاتی گشتی عێراق بە هەردوو داهاتی (نەوتی و نانەوتییەوە)، بریتی بووە لە (35 ترلیۆن و 945 ملیار و 999 ملیۆن و 522 هەزار و 553) دینار.

واتە بڕی (21 ترلیۆن و 240 ملیار و 310 ملیۆن و 503 هەزار و 468) دیناری بەڕێژەی (37%) لە داهاتی گشتی کورتهێنان ڕویداوە. 

 

 

سەرچاوە؛

 ڕاپۆرتەکانی وەزارەتی دارایی عێراق

- حساب الدولة لغایة کانون الثاني لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة شباط لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة آذار لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة نیسان لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة آیار لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

- حساب الدولة لغایة حزیران لسنة 2026 للموازنە الاتحادیة.

https://mof.gov.iq/Budget-implementation-Archive.aspx

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
٣١ ئاب ٢٠٢٦

سێنتكۆم هەفتەی رابردوو ترەمپی ئاگاداركردووە

null
٣١ ئاب ٢٠٢٦

هێزی پێشمەرگە؛ لە هێزی حیزبییەوە بۆ سەرمایەی جیۆستراتیژیی نیشتیمانیی کوردستان

null
٣١ ئاب ٢٠٢٦

سەرۆكی فراكسیۆنی (DEVA)‌ له‌ په‌رله‌مانی توركیا