سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

(خۆرئاوای قورنە-2) لە روسیا وەرگیرایەوەو دەدرێت بە كۆمپانیایەكی ئەمریكی

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 کانوونی یەکەم 2025

(خۆرئاوای قورنە-2) لە روسیا وەرگیرایەوەو دەدرێت بە كۆمپانیایەكی ئەمریكی

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
وەزارەتی نەوتی عێراق كێڵگەی (خۆرئاوای قورنە-2) لە كۆمپانیا (لوك ئۆیڵ)ی روسی وەردەگرێتەوەو، دەیدات بە كۆمپانیایەكی ئەمریكی. 
وەزارەتی نەوتی عێراق راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو، تێیدا بانگهێشتی (راستەوخۆ)و (تایبەت)ی ئاڕاستەی ژمارەیەك لە گەورە كۆمپانیاكانی ئەمریكا كرد، بێتە ناو دانوستانی راستەوخۆ بەمەبەستی پێشكەشكردنی پێشنیارو كێبركێی خۆیان بۆ (گواستنەوەی بەڕێوەبردنی كێڵگەی خۆرئاوای قورنە-2) بۆ یەكێك لەو كۆمپانیایانەی؛ كە بەگوێرەی كێبركێ و پێوەرەكان گرێبەستەكە دەباتەوە بۆ پەرەپێدانی كێڵگەكە. 
وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەكردووە، گواستنەوەی ئیدارەی كێڵگەی خۆرئاوای قورنە-2 بۆ یەكێك لە كۆمپانیا ئەمریكییەكان لەتوانایدایە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان بكات و، سەقامگیری بازاڕی جیهانیش نەوتیش بەهێز بكات، ئەمە لەپاڵ زامنكردنی بەردەوامی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوتی عێراق و پشكی خۆی لە بازاڕدا، هەروەها بەهێزكردنی پەیوەندییە ئابورییە هاوبەشەكانی نێوان عێراق و ئەمریكاو گواستنەوەی تەكنەلۆژیای پێشكەوتوو. 
كۆمپانیای (لوك ئۆیڵ) كە دووەم گەورە كۆمپانیای نەوتە لە روسیا، بەمدواییە لەلایەن ئەمریكاو بەریتانیاوە سزای بەسەردا سەپێندرا، بەوهۆیەوە كۆمپانیاكە كارەكانی لە كێڵگەی خۆرئاوای قورنە-2 لە عێراق پەكیكەوت. بەهۆی سزاكانەوە حكومەتی عێراق پێدانی پارەی كاش و نەوتی خاوی بە كۆمپانیا روسییەكە راگرت.
 سەرباری راگرتنی پێدانی پارە، باركردنی نەوتی كێڵگەی خۆرئاوای قورنە-2 لەلایەن كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)وە راگیرا، ئەمەش دواجار كۆمپانیا روسییەكەی ناچار كرد لە كێڵگەكە بكشێتەوە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 54 خولەک

ڕاکێشان بە بەڵێنی درۆی کار؛ ژنان قوربانیی بازرگانیکردن و بە کاڵاکردنن

null
پێش 16 کاتژمێر

نزار ئامێدی بووە سەرۆككۆماری عێراق

null
پێش 21 کاتژمێر

گەڕی یەكەمی هةڵبژاردنی سەرۆككۆمار