سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

"تا كۆتایی ئەم هەفتەیە رێككەوتنی سێقۆڵی دەكرێت؛ نەوت رادەستی (سۆمۆ) دەكەین"

بڵاوکراوەتەوە لە: 17 ئەیلوول 2025

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامادەیی دەربڕی نەوت رادەستی (سۆمۆ) بكات، بەو مەرجەی تا كۆتایی ئەم هەفتەیە رێككەوتنی سێقۆڵی (وەزارەتی نەوتی فیدراڵ+ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان+ كۆمپانیا بیانییەكان) گەڵاڵە بكرێت. 
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ كۆبووەوە، لەبارەی هەناردەكردنەوەی نەوتەوە  بڕیاری خۆیدا، كە لە 25ی ئازاری 2023وە بەهۆی سكاڵای عێراق دژ بە توركیا لە دادگای ناوبژیوانی پاریس، هەناردەكردنی بەبۆری بۆ بەندەری جەیهانی توركیا راوەستاوە.  
لەم كۆبوونەوەیەدا مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران رایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو ئەرک و پابەندییە دەستورییەکانی بە زیادەوە جێبەجێ کردووەو هەموو نەرمییەکی نواندووە بۆ نەهێشتنی هەموو ئەو کێشە و ئاستەنگ و بەربەستانە تەکنیکییانەی کراونەتە بیانوو بۆ نەناردنی موچە.
سەرۆكی حكومەت وتی: نابێت چیتر ئەم بابەتانە، ببنە ڕێگر لەبەردەم خەرجکردنی موچەی مووچۆخۆرانی هەرێمی کوردستان کە مافێکی یاسایی و ڕەوای خۆیانە موچەکانیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە بنێردرێت.
ئامانج ڕەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، لە راپۆرتێکدا، وردەکاریی دواپێشنیاری هاوبەشی هەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی خستوەتەڕوو سەبارەت بە پەلەکردن لە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم، کە لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەندکرا، ئەمەش دوای ئەوەی لە هەفتەی ڕابردوو، لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە، پەسەند کرا و ڕەوانەی بەغدا کرا.
"بەپێی ئەم لەیەکگەیشتنە نوێیە، سەرەڕای پشتگیری لە جێبەجێکردنی بڕیاری پێشووتری ئەنجومەنی وەزیرانی هەردوولا، کە تەواوی نەوتی بەرهەمهاتووی هەرێم ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکات (جگە لە بڕی بەکارهێنانی ناوخۆ)، ئەم قۆناخەش لەسەر واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی سێقۆڵی بۆ هەناردەی نەوت وەستاوە، بەڵام دانوستانەکان بەرەوپێشچوونی باشیان بەخۆیانەو بینیوە و وا چاوەڕوان دەکرێت، لە کۆتایی ئەم هەفتەیە، ئەو ڕێککەوتننامەیە گەڵاڵە بکرێت" راگەیەندراوی حكومەتی هەرێم وا دەڵێ.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، تا کاتی واژۆکردنی رێککەوتننامەی سێقۆڵی (مەبەست لە ریككەوتنی وەزارەتی نەوتی فیدراڵ+ وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم+ كۆمپانیا بیانییەكانی كەرتی نەوتی هەرێمە)، هەرێمی کوردستان بەشەنەوتی خۆی ڕادەستی وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ دەکات، بۆ ئەم مەبەستە، ئەنجومەنی وەزیران، وەزیری سامانە سروشتییەکان و شاندی دانوستانکاری ڕاسپارد، ڕێکاری پێویست بگرنەبەر و پێویستە حکومەتی فیدڕاڵیش لە بەرانبەردا، پابەندیی خۆی لە ناردنی موچە دەستبەجێ جێبەجێ بکات.
لە كۆبوونەوەی دوێنێ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، پێشنیاری ئیمزاكردنی رێككەوتنی سێقۆڵی رەوانەی وەزارەتی نەوت كراو بڕیارە وەزارەت لەماوەی 48 كاتژمێردا (لەدوای تەواوبوونی كۆبوونەوەكەی دوێنێی حكومەتەوە) وەڵامی خۆی بۆ ئەنجومەنی وەزیران بگێڕێتەوە. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات