سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

"تائێستا نەوتمان لە هەرێمی كوردستان وەرنەگرتووە"

بڵاوکراوەتەوە لە: 16 ئەیلوول 2025

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
بەڕێوەبەری سۆمۆ ئاشكرایكرد گرێبەستەكانیان لەگەڵ كۆمپانیاكانی كڕیاری نەوت تەواوكردووەو ئامادەن بۆ وەرگرتنی نەوتی كوردستان، بەڵام تائێستا هیچ بڕە نەوتێكیان لە هەرێم وەرنەگرتووەو "لەئێستادا نەوتی كوردستان هەناردەی دەرەوە ناكرێت و تەنیا لەناوخۆدا بەكاردەهێنرێت". 
عەلی نزار شەتری بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوتی عێراق "سۆمۆ" رایگەیاند، ئەوەی لە هەرێمی كوردستان روویدا، مەسەلەی لێكتێگەیشتن و دانانی میكانیزمی كاركردنەو، یاسا هەمووان دەگرێتەوە". 
بەڕێوەبەری "سۆمۆ" لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی دەنگوباسەكانی عێراق باسلەوە دەكات، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێمی كوردستان لەناو یەك چوارچێوەدا كاردەكەن، بەوپێیەی نەوتی بەرهەمهێنراو نەوتی عێراقەو تایبەتمەندی تەنیا لە سروشت   پەیوەندی نێوان حكومەتی هەرێم و ئەو كۆمپانیایانەدایە كە لەوێ (مەبەستی لە هەرێمە) كاردەكەن. 
"حكومەتی هەرێم و كۆمپانیا بەرهەمهێنەكان پێویستیان بە تەواوكردنی میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجە هەیە، لەمبارەیەوە گەیشتوینەتە لێكتێگەیشتنی پێشكەوتوو.. هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی بۆ هەناردەكردنەوەی نەوتی خاو بۆ بەندەری جەیهانی توركیا" بەڕێوەبەری "سۆمۆ" وا دەڵێ. 
عەلی شەتری وتی: نەوتی خاوی بەرهەمهێنراو لە هەرێمی كوردستان ئێستا هەناردە ناكرێت و لەسەر ئاستی ناوخۆو لەناو هەرێم بەكاردەهێنرێت، بەگوێرەی یاسای بودجەی 2025 كاردەكەین بۆ ئەوەی نەوتی زیادە لە بەكارهێنانی ناوخۆیی هەناردە بكەین.. تا ئێستا سۆمۆ هیچ بڕە نەوتێکی لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم وەرنەگرتووە، پەیوەندی گرێبەستیش لەنێوان وەزارەت لە کوردستان و کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکاندا ماوەتەوە".
ئاشكرایكرد" كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوت هەموو گرێبەست و پابەندییەكانی لەگەڵ ئەو كۆمپانیایانەی كە كڕیاری نەوتن تەواوكردووەو، ئامادەیە بۆ وەرگرتنی نەوت لەحاڵی ناردنی لەلایەن كۆمپانیا بەرهەمهێنەكان و حكومەتی هەرێمەوە". 
"دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن ناوبانگی عێراق وەک سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ بازاڕی ئەوروپا دەگەڕێنێتەوە، کە تینووی ئەم جۆرەیە لە نەوت، بەتایبەتی لەبەر رۆشنایی قەیرانی روسیاو ئەوروپاو نەبوونی پێداویستی روسیا، بەو پێیەی نەوتی عێراق لەڕووی کوالیتییەوە هاوشێوەی نەوتی روسیایە". 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات