سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

دەقی رەشنوسەكەی هەرێم لەبارەی نەوت و موچە

بڵاوکراوەتەوە لە: 8 تەمموز 2025

دەقی رەشنوسەكەی هەرێم لەبارەی نەوت و موچە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

رەشنوسی حكومەتی هەرێم لەبارەی چارەسەری پرسی نەوت و داهاتە ناوتیەكان و مووچەی فەرمانبەران:
یەكەم: رادەستكردنی نەوت
قۆناعی یەكەمی رادەستكردنی نەوت:
پێشنیازی یەكەم:(لەحاڵەتی بەشداریپێكردنی كۆمپانیاكان)
دەستپێكردنی دەستبەجێ رادەستكردنی نەوتی بەرهەمهێنراو بە كۆمپانیای سۆمۆ ( رونكردنەوە: بەرهەمی ئێستا 282 هەزار بەرمیلە 65 هەزار بەرمیلی لێدەكرێت بۆ بەكارهێنانی ناوخۆ، ئەوەش لەڕێگەی لیژنەی پێوانەی هاوبەش).
پێشنیازی دووەم:  دەستبەجێ رادەستكردنی بڕی نەوتی بەردەست، كە تێكڕای بە (100) هەزار بەرمیلی رۆژانە دەخەمڵێنرێت، لە نەوتی بەرهەمهێنراوی هەرێم بۆ كۆمپانیای سۆمۆ، بەمەبەستی هەناردەكردنی.
2-بەكارهێنانی ناوخۆ لە نەوت: بەركارهێنانی ناوخۆ لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتی هەرێمدا بێت (بەڕێوەبەردن و دابەشكردن و پێدانی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی بڕی 65 هەزار بەرمیلی رۆژانە).
دووەم: داهاتە ناوتیەكان:
1-بەردەوامبونی هەرێم لە رادەستكردنی پشكی خەزێنەی فیدراڵی لە داهاتە ناوتیەكان، بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی فیدراڵی(50%) لە رسورماتی گومرگ و باجی داهات.
2-مقاسە بكرێت لەنێوان پشكی خەزێنەی فیدراڵی و شایستەكانی هەرێم لای حكومەتی فیدراڵی (لە تەرخانكراوی خەرجی بەكاربردن و وەبەرهێنان) پابەندییە داراییەكانی تر( كڕینی غازی سروشتی بۆ دابینكردنی سوتەمەنی بۆ وێستگەكانی كارەبا).
سێیەم: خەرجكردنی مووچەی هەرێم:
پێویستە لەسەر وەزارەتی دارایی فیدراڵی دەستبكاتەوە بە خەرجكردنی مووچەی مانگی ئایارو حوزەیران و مانگەكانی دواتر، تاكاتی پەسەندكردنی بودجەی داهاتوو، لەبەر رۆشنایی بڕیاری دادگایی فیدراڵی.

 

 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات