سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

هۆشیار زێباری: ناڵێم بە قاچاغ بردنی نەوت نییە، بەڵکو سنوردارە

بڵاوکراوەتەوە لە: 6 حوزەیران 2025

هۆشیار زێباری: ناڵێم بە قاچاغ بردنی نەوت نییە، بەڵکو سنوردارە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 
درەو:
هۆشیار زێباری ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی دەڵێت: ناتوانم بڵێم بەقاچاغبربردنی نەوت نیە لە هەرێمی كوردستان بەڵام ئەوەی هەیە بەشێوەیەكی سنوردارە، راگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هاوسۆزی هاوڵاتیانی كوردستانی بۆ حكومەتی هەرێم زیاتر كردووە.
هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ كەناڵی سکای نیوز :
باسی بەقاچاغبردنی نەوت دەكەن لە هەرێمی كوردستان بەڵام چاوی خۆیان دادەخەن لە ئاست ئەو بەهەدەردان و قاچاغیە نەوتەی باشوری عێراق بۆ وڵاتانی تر.، ناڵێم بە قاچاغ بردنی نەوت نییە هەیە، بەڵام بەشێوەیەكی سنوردارە، نەوتی هەرێمی كوردستان بەبۆری و بەشێوەی رەسمی رەوانەی توركیا دەكرا ئەوان خۆیان رایانگرت، لەوكاتەی نەوتیان راگرتووە تا ئێست نزیکەی 25 ملیار دۆلار زیانیان پێ گەیشتوە، ئەمەش كێشەی دارایی و نەختینەی بۆ درووستكردوون.
لە ئێستادا پەیوەندیەكانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان خراپە، دووای ئەو بڕیارە ناڕەواو ستەمكارانەیەی بەغداد بۆ ڕاگرتنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، ڕای گشتی کوردی دژی ئەو بڕیارە یەكخستووەو هاوسۆزیان بۆ حكومەتی هەرێم دەردەبڕن.
بژاردەی زۆرمان لەبەردەستدایەو یەكێك لە بژاردەكانمان ئەوەیە پەیوەندییەكی فراوانمان لەگەڵ وڵاتانی دونیا هەیەو دەمانەوێت ئەو پرسە بە نێودەوڵەتی بكەین و بەتایبەت ئەو وڵاتانەی پەیوەندیمان لەگەڵیان هەیە پەیوەندییەكانیان بەكاربهێنن بۆ چارەسەركردنی ئەوپرسە.   
محەمەد شیاع سودانی هاوڕێمە، هەشت ساڵ بەیەكەوە كارمان كردووە، پەیوەندیم لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی زۆر باشە، ئەو چەند ساڵێك فەرمانبەری من بووە لە وەزارەتی دارایی. 

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات