سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

عێراق یەكەم بیرە نەوت لە قەزای كفری هەڵدەكەنێت

بڵاوکراوەتەوە لە: 1 حوزەیران 2025

عێراق یەكەم بیرە نەوت لە قەزای كفری هەڵدەكەنێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
وەزارەتی نەوتی عێراق یەكەم بیر بەمەبەستی دۆزینەوەی نەوت و غاز لە سنوری كفری هەڵدەكەنێت، وەزارەت گرێبەستی هەڵكەندنی ئیمزا كردو وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم بێدەنگە. 
وەزارەتی نەوتی عێراق گرێبەستی هەڵكەندنی بیری "كفری أ "ی لە سنوری قەزای كفری سەربە ئیدارەی هەرێمی كوردستان (ناوچەی ژێر دەسەڵاتی یەكێتیی) ئیمزا كرد. گرێبەستەكە لەنێوان كۆمپانیای هەڵكەندنی عێراق و كۆمپانیای گەڕان بەدوای نەوت و كۆمپانیای نەوتی باكور ئیمزا كرا. 
حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق كە ئەم رۆژانە دژی گرێبەستە نەوتییەكانی مەسرور بارزانی لەگەڵ كۆمپانیا ئەمریكییەكان وەستاوەتەوە، خۆی سەرپەرەشتی پرۆسەی ئیمزاكردنی گرێبەستی هەڵكەندنی بیرەكەی سنوری قەزای كفری كرد. وەزیری نەوت وتی: وەزارەت بە ئیمزاكردنی ئەم گرێبەستە، دەستیكرد بە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت بۆ هەڵكەندنی 15 بیر بەمەبەستی دۆزینەوەی نەوت.
باسم محەمەد خزەیر بریكاری وەزیری نەوتی عێراق بۆ كاروباری دەرهێنانی نەوت دەڵێ: پێشبینی هەیە بۆ ئەوەی بیرەكەی كفری نەوتی سوك و غازی تێدا بێت.
حەسەن محەمەد حەسەن بەڕێوەبەری گشتیی كۆمپانیای هەڵكەندنی نەوتی عێراقیش ئاماژەی بەوەكرد، كاری هەڵكەندنەكە بۆ بەرژەوەندی كۆمپانیای نەوتی باكور دەبێت و ئامانج لێی زیادكردنی ئەگەرەكانی هایدرۆكاربۆنە لەناوچەی هەڵكەندنی بیرەكە، كە یەكەم بیر دەبیت لەناوچەكە هەڵبكەندرێت. 
عامر خەلیل بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای نەوتی باكوریش قسەی كردووەو وتوویەتی:" ئیمزاكردنی گرێبەستەكە لەچوارچێوەی جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەتدایە بۆ بەهێزكردنی ئەمباری هایدرۆكاربۆنی كۆمپانیای نەوتی باكور لە پارێزگای سەلاحەدین و كۆمپانیاكەیان پشتیوانی لۆجستی دەكات بۆ تەواوكردنی پرۆسەی هەڵكەندنەكە بەشێوەیەكی سەركەوتووانە. 
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 6 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 9 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات