سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

ئەو لایەنەی تێچووی نەوتی هەرێم دیاری دەکات چی پێویستە ؟

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 نیسان 2025

ئەو لایەنەی تێچووی نەوتی هەرێم دیاری دەکات چی پێویستە ؟

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


یادگار سدیق گەڵاڵی

▪️بۆ هەر کێڵگەیەکی نەوتی گرێبەستێک هەیە وە لەو گرێبەستەدا ماف و ئەرکەکانی لایەنەکانی گرێبەستەکە دیاری دەکرێت، هەر لە ماوەی گرێبەستەکە" ماوەی گەڕان و پشکنین تا بەرهەمهێنان و پەرەپێدان و سنوری کێڵگە کە و کۆتایی هێنان بەگرێبەستەکە".

▪️هەر لە گرێبەستەکاندا پشکی لایەنەکانی گرێبەستەکە و ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی کێڵگە نەوتییەکان و خەرجییەکان ( چ خەرجی بەرهەم هێنان Operation  Expenditure و خەرجی سەرمایەگوزاری Capital Expenditure)  رێژەی  قازانجی کۆمپانیای نەوتی و بڕی موڵکانەی حکومەت و قازانجی وڵاتی خانەخوێ وە گەر باجێک هەبێت لەسەر کۆمپانیای نەوتی بڕەکەی چەندە. بڕی پاداشتەکان چەندە ـچ پاداشتی ئیمزاکردنی گرێبەست یان پاداشتی بەرهەم هێنان -. تەنانەت سوان و بەکارهێنانی ئامێرەکان و چۆنیەتی کۆتایی هێنانی گرێبەستەکە و داخستنی کێڵگە نەوتییەکان لەخۆ دەگرێت.   
 هەر گرێبەستێکیش پاشکۆ یان چەند پاشکۆ  و هەمواری هەیە.
▪️گرێبەستەکانی هەرێمیش وەکو هەر گرێبەستێکی تر  هەموو ئەو توخمانەی تێدایە.
▪️کەواتە بۆ ئەوەی بزانین تێچوی نەوتی هەرکێڵگەیەک چەندە، ئەوا پێویستە بگەڕێینەوە بۆ گرێبەستەکان.
بەبێ گرێبەستەکان نازانرێت تا چ رادەیەک کۆمپانیا نەوتییەکان پابەندبوون بە گرێبەستەکان و پاشکۆکانی، و تا چ ئاستێک دەتوانرێت خەرجییەکان وەربگیرێتەوە، چەندی خەرجییە و چەندی قازانجە، ئایا خەرجییەکان بە پێی بەرنامەی پەرەپێدانی کێڵگەکانە یان نا؟
ئایا پاداشتەکان وەکو گریگێبەستەکان وەرگیراوە یان نا؟
وە بۆ ئەمانەش پێویستە ئەو لایەنەی هەڵدەستێ بە هەڵسەنگاندەنەکان جگە لەوەی گرێبەستەکانی لەبەردەستبێت بەهەموو هەموار و پاشکۆکانی سەردانی کێڵگەکان بکات پلانی پەرەپێدان و خەرجییەکان ببینێت و چاو پیاخشاندنەوەی بۆ بکات.
▪️کەواتە هیچ بەهانەیەک نییە کە گرێبەستەکان رادەستی ئەو لایەنە نەکرێت کە هەڵسەنگاندن بۆ خەرجییەکان دەکات و تێچووی نەوتی هەرێم دیاری دەکات.

▪️پێویستە بەردەوام وەزارەتی سامانە سروشتییەکان کێڵگە بە کێڵگە وردبینی وچاوپیاخشاندنەوەی ئاستی پابەند بوونی کۆمپانیا نەوتییەکانی بەگرێبەستەکانەوە کردبێت پێش ئەوەی هیچ بڕە پارەیەکی دابێت بە کۆمپانیا نەوتییەکان.
▪️هەرچەندە بەڵگە هەیە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەکو پێویست بەو کارە هەڵنەساوە و کەموکوڕی زۆری هەبووە.
ئەگەر کۆمپانیا نەوتییەکان بەهەر بیانویەک بەو خاڵانەی سەرەوە رازی نەبن  ئەوا گومانی ئەوە دەخەنە سەرخۆیان کە پابەند نەبوون بە گرێبەستەکانەوە وەکو خۆی.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی