سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

"لەم قۆناغەدا (185) هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمەوە هەناردەدەكرێت"

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 شوبات 2025

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

بریكاری وەزیری نەوتی عێراق دەڵێت: لەم قۆناغەدا (185) هەزار بەرمیل نەوت لە هەرێمەوە هەناردەدەكرێت،  لە ئێستادا (300) هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت و بەشەكی تری بۆ ناوخۆ بەكاردێت، راگرتنی هەناردەکردن کێشەی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دروستکردووە، پێویستی بە ماوەیەک هەیە بۆ گەڕاندنەوەی توانای بەرهەمهێنانی.

درەو:
باسم محەمەد خزەیر، بریكاری وەزیری نەوت بۆ کاروباری دەرهێنانی لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق:
?راگرتنی کارەکانی هەناردەکردن لە هەرێمی کوردستانەوە لە ماوەی رابردودا کێشەی بۆ کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم دروستکردووە.
?پێویستی بە ماوەیەک هەیە بۆ گەڕاندنەوەی توانای بەرهەمهێنانی، بە ئامانجی گەیشتن بە هەناردەکردنی  (400)هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کە نزمترین بڕی دیاریکراوە لە بودجەدا.
?ئەو بڕە لە ئێستادا بۆ هەناردەکردن لە هەرێم (300)هەزار بەرمیلە لە رۆژێکدا.
 ?بەشێکی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ تەرخانکراوە، (185)هەزار بەرمیلی دیکەش بۆ هەناردەکردن تەرخاندەکرێت.
?رێککەوتن كراوە لەسەر پێکهێنانی لیژنەی هاوبەش بۆ بەدواداچونی میکانیزمەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت.
?لەلایەن هەرێمەوە ئاگادارکراینەوە کە ئامادەیە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی هەناردەکردن.
?تیمە تەکنیکیەكانی کۆمپانیای نەوتی باکور و نوێنەرانی هەرێمی کوردستان کاردەکەن بۆ پشکنینی بۆرییەکانی هەناردەکردنی نەوت و دڵنیابون لە گونجاوی و ئامادەیی بۆ دەستپێکردنەوەی ناردنی نەوت لە رێیانەوە.
?وەزارەتی نەوت پەیوەندی بە لایەنی تورکیاوە کردووە بۆ پرسینی ئامادەیی ئەو بۆرییەی کە بۆ هەناردەکردن لە ڕێگەی بەندەری جەهانەوە دیارکریكراوە و چاوەڕوانی وەڵامین لە ماوەی(24)کاتژمێری داهاتودا.
?وه زاره تی نەوت په یوه سته بە به رده وامبونی پرۆسەی هەنارده کردن له ڕێی به نده ڕی جه یهانەوە وه ک به شێک له دیدی ستراتیژی په یوەندی عێراق و تورکیا.
?پەیوەندی بەردەوام هەیە لەگەڵ هەرێم و لایه نی تورکی، بۆ دڵنیابون له بەردەوامی هاوکاری و هه ناردەکردن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی