سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

كورد دەستیكردووە بە ناردنی نەوت بۆ دیمەشق

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 شوبات 2025

كورد دەستیكردووە بە ناردنی نەوت بۆ دیمەشق

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
ئیدارەی خۆسەری كورد لە سوریا دەستیكردووە بە ناردنی نەوت بۆ ئیدارەی دیمەشق، ئەمەش كرانەوەیەكی نوێی كوردە بەڕووی دەسەڵاتەكەی ئەحمەد شەرعدا، بەڵام هێشتا وردەكاریی مەرجەكانی ئەم رێككەوتنە نوێیە ئاشكرا نەكراوە.
ئەحمەد سلێمان وتەبێژی وەزارەتی نەوتی سوریا لە لێدوانكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) ئاشكرایكرد" دەسەڵاتدارانی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە سەرکردایەتی کورد دەستیانکردووە بە دابینکردنی نەوت بۆ حکومەتی ناوەندی لە دیمەشق، لەو کێڵگە ناوخۆییانەی کە بەڕێوەی دەبەن".
وتەبێژی وەزارەتی نەوتی سوریا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەو نەوتەی كە دەسەڵاتدارانی كورد رەوانەی دیمەشقی دەكەن، لە کێڵگەکانی پارێزگاکانی (حەسەکە)و (دێرەزۆر)ەوە بەرهەمدەهێنرێت، بەڵام هیچ وردەکارییەكی تری نەخستوەتەڕوو سەبارەت بە بڕی دابینکراو یان مەرجەکانی دیکەی ناردنی نەوتەكە. 
زۆرینەی نەوتی بەرهەمهێنراوی سوریا لەو ناوچانەدایە كە لەژێر كۆنترۆڵی ئیدارەی خۆسەری دیموكراتیدایە لە باكورو رۆژهەڵاتی سوریا، كە كورد رێبەرایەتیی دەكات. 
ئیدارەی خۆسەر چەند رۆژی رابردوو ئامادەیی خۆی نیشاندا بۆ تێڵەكردنی هێزی سەربازیی و ئیدارەی خۆی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی دیمەشقدا، پێدەچێت ناردنی نەوتەكەش لەچوارچێوەی ئەو كرانەوە نوێیەدا بێت كە دەوترێت ئەمریكییەكان چاودێری دەكەن.
بۆ زانینی دۆخی بەرهەمهێنانی نەوت لە سوریا تەماشای ئەم گرافیكانەی خوارەوە بكەن: 


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

 دۆخی دوای شەهیدکردنی غەزەڵ مەولان: چەند سەرنجێک

null
١٩ نیسان ٢٠٢٦

کار و پرۆژەکانی فەرمانگەکانی پارێزگای هەڵەبجە

null
١٨ نیسان ٢٠٢٦

واشنتۆن پەیامی نوێی ناردووە بۆ چوارچێوەی هەماهەنگی