سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

وەزارەتی نەوت دەستپێكردنەوەی هەناردەی كوردستانی راگەیاند

بڵاوکراوەتەوە لە: 22 شوبات 2025

وەزارەتی نەوت دەستپێكردنەوەی هەناردەی كوردستانی راگەیاند

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو): 
وەزارەتی نەوتی عێراق بە فەرمی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی كوردستانی بۆ توركیا راگەیاندو داوا دەكات هەرێم نەوتی كێڵگەكانی رادەستی سۆمۆ بكات. 
وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، رێكارەكانی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان لەرێگای بەندەری جەیهانەوە تەواو بووە، بەگوێرەی ئەو میكانیزمانەی كە لە یاسای بودجەو هەموارەكەیدا دیاریكراوە، لە چوارچێوەی ئەو سەقفەی وەبەرهێناندا كە رێكخراوی ئۆپێك بۆ عێراقی داناوە. 
لە راگەیەندراوەكەیدا، وەزارەتی نەوتی فیدراڵ داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان دەكات بڕی نەوتی وەبەرهێنراو لەو كێڵگانەی كە كار دەكەن رادەستی كۆمپانیای بەبازاڕخستنی نەوت "سۆمۆ" بكات بەمەبەستی دەستپێكردن بە هەناردەی نەوت لەرێگەی بۆریی عێراق- توركیا و بەندەری جەیهانەوە، بەگوێرەی ئەو گرێبەستی ئیمزاكراو لەگەڵ كۆمپانیاكان. 

بەهۆی سكاڵای حكومەتی عێراقەوە، لە 25ی ئازاری 2023وە بەهۆی بڕیاری دادگای ناوبژیوانی نێودەوڵەتیی پاریسەوە، توركیا ناچار بوو هەناردەی نەوتی كوردستان بە بۆریی رابگرێت، بەوهۆیەوە حكومەتی هەرێم نزیكەی 80%ی داهاتی مانگانەی خۆی لەدەستدا، لەماوەی نزیكەی دوو ساڵی رابردوودا كە هەناردەی نەوت راوەستا، حكومەتی هەرێم ناچاربوو لە یاسای بودجەی گشتیی عێراقدا مل بدات بۆ رادەستكردنی پرۆسەی فرۆش و داهاتی نەوتەكەی لەبەرامبەر وەرگرتنی پشكی خۆی لە بودجەی گشتیی، بۆیە لەحاڵی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتدا، چیتر داهاتەكەی ناگەڕێتەوە بۆ حكومەتی هەرێم و لەبەرامبەر ئەمەدا دەبێت حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێم بەتەواوەتی لە بودجە بنێریت. 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات