سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

پرۆسەی سەرلەنوێ‌ دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێم شكستیهێناوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 کانوونی یەکەم 2024

پرۆسەی سەرلەنوێ‌ دەستپێكردنەوەی نەوتی هەرێم شكستیهێناوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:
رۆژنامەی (العرب):
?شكستهێنانی پرۆسەی سەرلەنوێ هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان، هیواكانی دەسەڵاتدارانی هەرێمی لەباربرد بۆ دەرچوون لەو قەیرانە دراییە توندەی بەدرێژایی ئەمساڵ بەرۆكی گرتن و  كاریگەرییەكانی رەنگدانەوە قوڵی هەبوو لەسەر ژیانی كۆمەڵایەتی هاوڵاتیان و توێژێكی بەرفراوان بەدەست ناڕێكی وەرگرتنی موچەكانیانەوە ناڵاندیان.
?هەرێمی كوردستان پێدەنێتە ساڵێكی نوێوە، كە سەختی و ئاڵۆزییەكانی لەسەر هەردوو ئاستی ئابوری و كۆمەڵایەتی كەمتر نابێت لە ساڵی رابردوو، ئەوەش لەكاتێكدایە، كە روبەڕوی فشارێكی توندی هێزە شیعییە دەسەڵاتدارەكان بووەتەوە، بۆ كۆتوبەندكردنی دەسەڵاتەكانی و بەردەوامی پشتبەستنی دارایی بە حكومەتی بەغداد.
?ئەوەش ئەو دۆخە فشۆڵەی هەرێم قوڵتردەكاتەوە، لەو سەختیانەی روبەڕوی بووەتەوە لە پێكهێنانی حكومەتی نوێ، دوای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە ئەنجامەكانی دەرفەت نادات بە هیچكام لە حزبە ركاربەرەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت، هیچ رێككەوتنێكیش لەنێوان هەردوو حزبە سەرەكییەكە (پارتی و یەكێتی) لە ئارادانیە، بەهۆی ناكۆكییەكان لەسەر پۆستە باڵاكانی حكومەت.
?سەرچاوە عێراقییە ئاگادارەكان لە دۆسیەی نەوت دەڵێن، لایەنی كەم (9) كۆمپانیای نەوتیی نێودەوڵەتی هەوڵەكانیان دەستپێكردووە بەدەستهێنانی قەرەبوی گەورە، بەهۆی ئەو زیانانەی لێیان كەتووەە لە ئاكامی راگرتنی نەوتی هەرێم، كە ئەوەش دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنەوەی نەوت زۆر ئاڵۆزتر دەكات.
?پێشبینیش دەكرێت بەر لەوەی دەسەڵاتدارەكانی عێراق چارەسەری ئاستەنگە سیاسی و یاسایی و تەكنیكیەكانی بەردەم دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم بكەن، كۆمپانیاكان سكاڵاكانیان بەرنە بەردەم دادگا نێودەوڵەتیەكان.
پەیرانەكە كاریگەری كردووەتە سەر مەزاجی شەقام و پاڵنەر دەبێت بۆ دەربڕینی ناڕەزایی دژی خراپی باری گوزەرانیان كە ئەوەش لە جوڵەی مانگرتنی فەرمانبەرانی چەندین كەرتدا دەركەوتووە كە ماویەكە سەریهەڵداوە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 13 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 15 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات