سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

"نەوتی هەرێم لەناوخۆی عێراق بەكاردەهێنرێت"

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 تەمموز 2023

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان


درەو:                                        
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاندووە: لەئێستا رۆژانە زیاتر لە 150 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی كوردستان رەوانەی پاڵاوگەكانی حكومەتی عێراق دەكرێت.
بەوتەی سەرچاوەكە كە بۆ روداو قسەیكردووە: رەوانەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بە هەماهەنگیە لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراقە و لە چوارچێوەی یاسای بودجەدایە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە: دوای رەوانەكردنی  نەوتی كوردستان بۆ پاڵاوگەكانی ناوخۆ، فرۆشتن و هەناردەی نەوتی كەركووكیش لەڕێی بەسرەوە دەستی پێكردووە.
لای خۆیەوە, كەمال محەمەد, وەزیری سامانە سروشتیەكانی حكومەتی هەرێم, لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەی نەوت لەڕێی توركیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رەنگە رەجەب تەیب ئەردۆغان, سەرۆك كۆماری توركیا, سەردانی عێراق بكات و پرسی هەناردەكردنی نەوت یەكلابكاتەوە.
هەر ئەمڕۆ, حەیان عەبدولغەنی, وەزیری نەوتی عێراق لە ڕێورەسمێكدا لەگەڵ پاتریك پۆیان, سەرۆكی كۆمپانیای تۆتاڵ ئینەرجی فەرەنسی, چوار گرێبەستی تایبەت بە چوار پڕۆژەی گرنگی كەرتی نەوت غاز واژووكرد.
وەزیری نەوتی عێراق, لەمیانی وتەیەكدا رایگەیاند:چوارگرێبەستمان لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی واژوكرد, بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی نەوت و غاز, ئەم هەواڵانەش, دەكەوێتە چوارچێوەی پڕۆژەی تەواوكاری باشور, كە چوار پرۆژەی سەرەكی و گەورەن, لەهەردوو كەرتی نەوت و غاز.
-پڕۆژەی یەكەمیان: بەكارهێنانی ئاوی دەریایە بۆ مەبەستی پشتیوانی, كە یەكێكە لەو پرۆژانەی سودێكی ئابوری گەورەی هەیە.
-پڕۆژەی دووەم:وەبەرهێنانی غازی هاوەڵ, بە توانای (600)ملیۆن پێی سێجای رۆژانە,
-پڕۆژەی سێیەم: پێشخستنی كێڵگەی ئەرتاوی نەوتی و زیادكردنی بەرهەمی ئەو كێڵگەیەیە, بۆ زیاتر لە (210)هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
-پڕۆژەی چوارەمی گرێبەستەكە, وەبەرهێنانی وزەی خۆرە بە توانای یەك كێگاوات, بەیەكێك لەگەورەترین پڕۆژەكانی یەكسختنی وزە دادەنرێت لەناوچەكە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 17 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات