سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق: فرۆشتنی پێشوەختەی نەوتی هەرێم كێشەیە

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 شوبات 2023

لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق: فرۆشتنی پێشوەختەی نەوتی هەرێم كێشەیە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو: 
لیژنەی یاسایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت, پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز ڕوبەڕوی ئاستەنگ بووەتەوە, ئاشكراشیدەكات, زایناری هەیە لەبارەی فرۆشتنی بەشێك لەنەوتی هەرێم بەتوركیا بەشێوەیەكی پێشوەختە.  
سەلام عەنبەكی, ئەندامی لیژنەی یاسایی لەپەرلەمانی عێراق بە ئاژانسی (بەغداد ئەلیەوم)ی ڕاگەیاندووە: یاسای نەوت و غاز لەیاسا زۆر گرنگەكانەو, پێویستییەكی زۆر هەیە بۆ پەسەندكردنی, لەبەرامبەریشدا ئاستەنگ لەبەردەم پەسەندكردنی هەیە, بەهۆی بونی ناكۆكی لەبارەی ئەو بیرە نەوتانەی كە لەپێش داگیركردنی عێراق و دوای داگیركردنییەوە نەوتی لێدەردەهێنرێت و, بیری كۆن و نوێ‌ هەن كە هەرێمی كوردستان خستونییەتە گەڕو لەگەڵ كۆمپاینا بیانییەكان گرێبەستی كردووە بۆ كاركردن تیایدا. 
ئەو پەرلەمانتارە وتوشیەتی: هەرێمی كوردستان هەمیشە جەختدەكات لەوەی ئەو بیرانە پشكی خۆیەتی و حكومەتی فیدراڵ هیچ دەسەڵاتێكی نییە بەسەریاندا, وێڕای بونی كێشە لەبارەی بۆری گواستنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە: زانیاری هەیە لەبارەی فرۆشتنی بەشێكی نەوتی دەرهێنراوی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی پێشوەختە بە توركیا, ئەوەش خالێكی ناكۆكییە لەنێوان وەزارەتی نەوتی فیدراڵ و هەرێم, بۆیە پەسەندكردنی یاسای نەوت و غاز قورس بووە.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 17 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 18 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)