سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

ئەمریكا پێداچونەوە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودیە دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە: 7 تشرینی یەکەم 2022

ئەمریكا پێداچونەوە بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودیە دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو):
بڕیاری دابەزاندنی ئاستی وەبەرهێنانی نەوت لەناو گروپی ئۆپێك پڵەسدا، ئەمریكای لە سعودیە توڕە كردووە، دیموكراتەكان داوا دەكه‌ن ئاستی فرۆشی چەك بە سعودیە كەمبكرێتەوە، بایدن ترسی هەیە بەر لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران‌و پیران نرخی بەنزین بەرزببێتەوە.
ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، ویلایەتە یەكگرتووەكان تاوتوێی چەند بژاردەیەك دەكات سەبارەت بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ سعودیە، ئەمە دوای ئەوەی سعودیە لەگەڵ وڵاتانی تری گروپی ئۆپێك پلەس رێككەوتنی كرد لەسەر كەمكردنەوەی زیاتری بەرهەمهێنانی نەوت. 
بلینكن وتی: لەبارەی پەیوەندییەكانمان لەگەڵ سعودیە بەچڕی لەگەڵ كۆنگرێسدا راوێژ دەكەین. 
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەدیاریكراوی باسی لەو هەنگاوانە نەكرد كە واشنتۆن تاوتوێی دەكات، بەڵام دوێنێ دیموكراتەكان لە كۆنگرێسی ئەمریكا داوایان كرد ئەمریكا ئاستی فرۆشی چەك بە سعودیە كەمبكاتەوە. 
هەندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا گومانیان لە پەیوەندییە ئەمنییەكانی وڵاتەكەیان هەیە لەگەڵ سعودیە، بەتایبەتیش لەكاتێكدا توڕەییەكی زۆر هەیە سەبارەت بە كوژرانی خەڵكی مەدەنی لەو هێرشانەدا كە سعودیە لە یەمەن ئەنجامیان دەدات، ئەمە سەرباری پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ لە سعودیەدا. 
ئیدارەی جۆ بایدن نیگەرانە لەوەی دابەزاندنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەر لە هەڵبژاردنی نیوەی ئەنجومەنی نوێنەران‌و پیرانی ئەمریكا كە بڕیارە رۆژی 8ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت، چونكە دیموكراتەكان دەیانەوێت پارێزگاری لە كۆنترۆڵی خۆیان لەناو ئەو دوو ئەنجومەنەدا بكەن. 
تائێستا بایدن ئەو هەنگاوانەی ئاشكرانەكردووە كە بڕیارە دژی دابەزاندنی ئاستی وەبەرهێنانی نەوت بیانگرێتەبەر، بەڵام وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێ" واشنتۆن كارێك ناكات كە زیان بە بەرژەوەندییەكانی خۆی بگەیەنێت".
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 کاتژمێر

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟

null
پێش 12 کاتژمێر

ئەنجومەنی كاتی بەڕێوەبەردنی ئێران

null
٢٤ شوبات ٢٠٢٦

بۆردومان و جموجۆڵی سەربازی نوێ؛ پرۆسەی ئاشتی نێوان تورکیاو پەکەکە بنکۆڵ دەکات