سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

دۆسیەیی نەوت

راپۆرتی دیلۆیت لەبارەی داهات و فرۆشی نەوتی هەرێم 2022

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 تەمموز 2022

راپۆرتی دیلۆیت لەبارەی داهات و فرۆشی نەوتی هەرێم  2022

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

درەو:

? حكومەتی هەرێم (34) ملیۆن بەرمیلی لە رێگەی بۆریەوە فرۆشتووە.

? نرخی بەرمیلێك نەوتی بە (86.7) فرۆشتووە.

? كۆی داهاتی سێ مانگی یەكەمی 2022ی نەوتی هەرێم ( ملیارێك و 343 ملیۆن) دۆلار بووە.

درەو:

 

 

كۆمپانیای دیلۆیت راپۆرتی خۆی له‌باره‌ی وردبینی كەرتی نەوت و گازی ھەرێم بۆ چاره‌گی یه‌كه‌می 2022 بڵاوكرده‌وه‌:

? هه‌رێمی كوردستان له‌ ماوه‌ی 3 مانگدا نزیكه‌ی 36.5 ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی له‌ رێگه‌ی بۆرییه‌وه‌ ره‌وانه‌ی بازاڕه‌ جیهانییه‌كان كردووه‌.

? نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆری 36 ملیۆن و 453 هه‌زار و 590 به‌رمیل بووه‌، فرۆشتن بۆ پاڵاوگه‌كان 284 هه‌زار و 436 به‌رمیل بووه‌ و كۆی هه‌نارده‌ و به‌كاربردنیش 39 ملیۆن و 88 هه‌زار و 710به‌رمیل بووه‌.

?شیكاری بۆ فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆری كردووه‌، 34 ملیۆن و 923 هه‌زار و 168 به‌رمیل نه‌وتی خاو ‌بۆ كڕیاران گواستراوه، تێكڕای نرخی به‌ده‌ستهاتووش بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراوو، 86.730 دۆلار بووه‌.

?له‌ راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌، قەرزدانەوەی کۆمپانیای وزەی توركی (TEC) و کۆمپانیای پێترۆلی تورکیی نێودەوڵەتی (TPIC) 125 ملیۆن دۆلار بووه‌ و سافى باڵانسی کاشی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەى فرۆشتنى نەوت و چالاكییە پەیوەندیدارەكاندا یه‌ك ملیار و 343 ملیۆنو 481 هه‌زار و 232 دۆلار بووه‌ له‌ ماوه‌ی ئه‌و 3 مانگه‌دا.

 

هه‌نارده‌كردن و به‌كاربردنی نه‌وت

?نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆڕی: 36,453,590 به‌رمیل بووه‌

?نه‌وتی خاوی راستكراو بۆ پاڵاوتنی وه‌زاره‌تی سامانه‌ سرووشتییه‌كان: 2,226,083 به‌رمیل بووه‌

?فرۆشتن بۆ پاڵاوگه‌كان: 284،436 به‌رمیل بووه‌

?فرۆشتنی ناوخۆ: 124،436 به‌رمیل بووه‌

?كۆی هه‌نارده‌ و به‌كاربردن 39،088،710 به‌رمیل بووه‌

 

شیكاری فرۆشتنی نه‌وتی خاوی هه‌نارده‌كراو به‌ بۆڕی

?سافی نه‌وتی خاوی گواستراوه‌ بۆ كڕیاران: 34،923،168 به‌رمیل

?كۆی به‌های نه‌وتی خاوی فرۆشراو: 3،0228،903،497 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی

?تێكڕای نرخی به‌ده‌ستهاتوو بۆ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی فرۆشراو: 86.730 دۆلار

?کۆی بەهای نەوتی خاو و كۆندێنسەیتی فرۆشراو (هەناردەکراو لەڕێی بۆری و فرۆشتنی ناوخۆ: 3,063,356,891 دۆلاری ئەمه‌ریكی

?گۆڕانکاری لە رەسیدی حیساباتی كڕیارەكان: 175,114,220 دۆلاری ئەمه‌ریكی

?سوود و رسووماتی دیكە و سپاردنەکان: 58,300,940 دۆلاری ئەمه‌ریكی

?پارەدان بۆ شایستەی دارایی بەرهەمهێنەرانی نەوت: 1,022,935,075 دۆلاری ئەمه‌ریكی

?پارەدان لە بەرامبەر تاریفی کۆمپانیای وزەی توركی: 127,455,135 دۆلاری ئەمه‌ریكی

?بڕی پارەی دراو بۆ كۆمپانیای بۆریی كوردستان (KPC) بەگوێرەی رێككەوتنی ئیمتیازی هێڵی بۆرییەكان: 122,165,292 دۆلاری ئەمه‌ریكی

 

?قەرزدانەوەی کۆمپانیای وزەی توركی (TEC) و کۆمپانیای پێترۆلی تورکیی نێودەوڵەتی (TPIC) : 125,000,000 دۆلاری ئەمه‌ریكی

?پارەدان بۆ لایەنی سێیەم کە لەلایەن یان لە بری حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوه: 88,544,997 دۆلاری ئەمه‌ریكی

?سافى باڵانسی کاشی وەرگیراو لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەى فرۆشتنى نەوت و چالاكییە پەیوەندیدارەكاندا: 1,343,841,232 دۆلاری ئەمه‌ریكی

 

دەتوانن لەم لینکەی خوارەوە تەواوی ڕاپۆرتەکە ببین:

Kurdistan Regional Government of Iraq (b-cdn.net)

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 14 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا

null
١١ ئاب ٢٠٢٦

گەشەپێدان و ناکۆکی لە پیشەسازیی گازی سروشتی لە هەرێم (2007–2026)