سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سیناتۆرێكی دیموكراتی لە هەڵبژاردنی 2020دا رووبەڕووی ترەمپ دەبێتەوە

بڵاوکراوەتەوە لە : 1 کانوونی دووەم 2019

سیناتۆرێكی دیموكراتی لە هەڵبژاردنی 2020دا رووبەڕووی ترەمپ دەبێتەوە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
ئیلیزابێس وارین، ژنە سیناتۆری دیموكراتەكان لە هەڵبژاردنی 2020ی سەرۆكایەتی ئەمریكادا كێبركێی دۆناڵد ترەمپ دەكات.
وارین رایگەیاند لیژنەیەك بۆ تاوتوێكردنی خۆكاندیدكردنی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی 2020 پێكدەهێنێت، بەوەش رێگە خۆشدەكات بۆئەوەی دەستبکات بە هەڵمەتی كۆمەك كۆكردنەوە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن.
لە وتارێكیدا كە لە تۆڕ كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردەوە، سیناتۆرەكەی ویلایەتی ماساچوستس دیدە و بۆچونەكانی دەربارەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا راگەیاند، ئاشكرایكرد هەل بۆ هەموو ئەمریكییەكان دەڕەخسێنێت.
لەو بارەیەوە وارین وتی:" هەموان لە ئەمریكا دەبێت بتوانن كاری جدی بكەن و لەسەر یەك بنەما رۆڵ بگێڕن و گرنگی بەخۆیان و ئەوانەش بدەت كە خۆشیان دەوێت و لە پێناوی ئەوەدا دەجەنگم و لیژنەیەكم بۆ تاوتوێكردنی خۆكاندیدكردن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی پێكهێناوە و پێویستم پێتانە لەگەڵمدا بن".
ئیلیزابێس وارین پێشتر مامۆستای ماف بووە لە زانكۆی هارڤارد و لە هەڵمەتی بانگەشەی هیلاری كیلنتۆن كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی 2016 بەشداریكردووە.
تشرینی دووەمی رابردوو، وارین لە وەڵامدانەوەی رەخنەی دۆناڵد ترەمپدا، پشكنینی ترشەڵۆكی ناوكی " DNA" ئەنجامدا و رایگەیاند ئەو پشكنینە دەیسلەمێنێت كە رەچەڵەكی دەگەڕێتەوە بۆ دانیشتوانە رەسەنەكانی ئەمریكا.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 4 کاتژمێر

كوردەكان داوای گەرەنتیان لە ئیدارەی ترەمپ كردووە

null
پێش 6 کاتژمێر

داهات و خەرجی گشتی عێراق لە ساڵی 2025

null
پێش 22 کاتژمێر

عێراق بەرهەمی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت