سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كوشتنی خاشقچی خستە ئەستۆی بن سەلمان

بڵاوکراوەتەوە لە : 13 کانوونی یەکەم 2018

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا كوشتنی خاشقچی خستە ئەستۆی بن سەلمان

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا بە كۆی دەنگ پرۆژە بڕیارێكی پەسەندكرد و بەرپرسیارێتی كوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودیەی خستە ئەستۆی محەمەد بن سەلمانن شازادەی جێنیشینی سعودیە.
پرۆژە یاساكە لەلایەن سیناتۆر پۆب كۆركەر، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییە دەرەكییەكانی ئەنجومەنی پیرانەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشكەشكرا و بە كۆی دەنگ پەسەندكرا.
پرۆژە یاساكە بەرپرسیارێتی كوشتنی جەمال خاشقچی رۆژنامەنوس دەخاتە ئەستۆی بن سەلمان و جەختیشدەكاتەوە لە سزادانی ئەو كەسانەی لە كوژرانی ئەو رۆژنامەنوسەوە تێوەگلاون.
جەمال خاشقچی رۆژنامەنوسی سعودیە  دووی مانگی ئۆكتۆبەری رابردوو لە كونسوڵگەری وڵاتەكەی لە ئیستانبوڵ كوژرا و تائێستاش تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.
سەرەڕای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا خوازیارە پارێزگاری لە پەیوەندی پتەوی ئەمریكا و سعودیە بكات، بەڵام پرۆژە یاساكە لەلایەن 10 هاوڕێی كۆماری ترەمپەوە لە ئەنجومەنی پیران پشتیوانی لێكرا، كە بریتین لە كۆركەر و نۆ بەشداربووی تری داڕشتنی پرۆژە یاساكە و میچ مەككۆنێل سەرۆكی زۆرینەی كۆمارییەكان یەكێكیانە.
هەروەها پرۆژە یاساكە هۆشداریداوە لەوەی مامەڵەی سعودیە بۆ كڕینی كەلوپەلی سەربازی لە هەردوو حكومەتی چین و روسیا و هەماهەنگی لەگەڵیاندا، كاریگەری نەرێنی بۆسەر سەلامەتی پەیوەندییە سەربازییەكانی نێوان ئەمریكا و سعودیە دەبێت.
هەر ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریكا پرۆژە بڕیارێكی تری پەسەندكرد، بۆ كۆتاییهێنان بە هاوكاری سەربازی ئەمریكا لە شەڕی یەمەن و پرۆژە یاساكە بە دەنگی 56 ئەندامی ئەنجومەنی پیران پەسەندكراو 41 ئەندامیش لەدژی دەنگیاندا.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 10 خولەک

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
پێش 22 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 22 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا