سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پرۆژە یاسایەكی دەربارەی عێراق پەسەندكرد

بڵاوکراوەتەوە لە : 28 تشرینی دووەم 2018

ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پرۆژە یاسایەكی دەربارەی عێراق پەسەندكرد

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 ( درەو میدیا):
ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریكا پرۆژە بڕیارێكی بۆ سزادانی هەموو ئەو لایەنانە پەسەندكرد كە هەڕەشەن بۆ ئاسایش و سەقامگیری عێراق لەسەر هەمووشیانەوە ئێران.
دەقی پرۆژە یاساكە جەخت لەسەرئەوەدەكاتەوە كە پێویستە سەرۆكی ئەمریكا ئەو كەسایەتی و گروپانە لە عێراق دیاریبكات كە پێویستە بخرێتە لیستی رێكخراوی تیرۆریستییەكانەوە و سزایان بەسەردا بسەپێندرێت.
هەروەها پێویستە سەرۆكی ئەمریكا لە راپۆرتێكدا بۆ كۆنگرێس وردەكاری ئەو رێكخراوانە باسبكات.
پرۆژە یاساكەی ئەنجومەنی نوێنەران، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاش پابەند دەكات لیستێك پێكبهێنێت كە ئەو رێكخراوە چەكدارانە لەخۆبگرێت كە هاوكاری و یارمەتی سوپای پاسدارانی ئێران وەردەگرن.
سزاكانی سەر ئەو كەسایەتی و رێكخراوانەی كە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایش و سەقامگیری عێراق بریتیە لە بلۆككردنی پارە و سەرچاوە مادییەكان و پێنەدانی ڤیزای چونەناو ئەمریكا و هەڵوەشاندنەوەی هەموو ڤیزایەكی پێشوو.
بۆئەوەی ئەو پرۆژە یاسایەی ئەنجومەنی نوێنەران بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە پێویستە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە پەسەندبكرێت و پاشان رەوانەی كۆشكی سپی دەكرێت بۆئەوەی سەرۆكی ئەمریكا ئیمزای لەسەر بكات.

 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 3 کاتژمێر

قەیرانی کەشوهەوا مەترسی بۆ هەموو منداڵێکی سەر زەوی دروست دەکات

null
پێش 8 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان

null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت