سندوقی نیشتمانی بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

سەرۆكی فەرەنسا لە هەوڵێكی تیرۆركردنی رزگاری دەبێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 10 تشرینی دووەم 2018

سەرۆكی فەرەنسا لە هەوڵێكی تیرۆركردنی رزگاری دەبێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لە هەوڵێكی تیرۆركردنی پلان بۆ داڕێژراو رزگاری دەبێت.
كەناڵی "France 2" ی فەرەنسی لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكی تایبەتەوە ئاشكرایكرد كە چەند كەسێكی گومانلێكراو دەستگیركراون كە پلانیان بۆ تیرۆركردنی ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا داناوە لە میانی سەدەمین ساڵیادی كۆتاییهاتنی جەنگی یەكەمی جیهانیی.
روونیشیكردەوە ئەو كەسانە لە لێكۆڵینەوەدا دانیانبەوەدا ناوە كە پلانیان داناوە كە لە 7ی تشرینی دووەم لە پاریس لە كاتی ئاهەنگی كۆتاییهاتنی جەنگی یەكەمی جیهانی بە چەكی سپی هێرشبكەنەوە سەر ماكرۆن و بیكوژن.
هەروەها بەوتەی ئەو كەناڵە فەرەنسییە ئەو كەسە سەرەكییەی كە هاندەری ئەو هێرشە بووە، هاوڵاتییەكی فەرەنسییە بەناوی " جان پییر" ی تەمەن 62 ساڵ و پێشتر بزنسمان بووە.
هەروەا ئاماژەیبەوەشداوە كە هێزە ئەمنییەكانی فەرەنسا لە هەڵمەتێكی بەرفراواندا چەكیان لەناو ئۆتۆمبیلی ئەو بزنسمانەدا دەستبەسەردا گرتووە و ئەو كەسانەی كە بەنیازبوون ماكرۆن تیرۆر بكەن بەكاری بهێنن.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 1 کاتژمێر

عێراقی “دوای هاوپەیمانان”

null
پێش 23 کاتژمێر

وەرچەرخان لە سەربەخۆیی ئابوورییەوە بۆ پشتبەستن بە بەغدا

null
پێش 23 کاتژمێر

بۆچی پێش سەردانەکەی بۆ تورکیا، بافڵ تاڵەبانی بانگهێشتی تاران کرا