سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

هاوپەیمانێتی ئاكەپە و مەهەپە كۆتاییهات

بڵاوکراوەتەوە لە : 23 تشرینی یەکەم 2018

هاوپەیمانێتی ئاكەپە و مەهەپە كۆتاییهات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
هاوپەیمانێتی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا " ئاكەپە"ی دەسەڵاتدار و پارتی بزوتنەوەی نەتەوە پەرستی توركیا " مەهەپە" كۆتاییهات.
دەوڵەت باخچەلی سەرۆكی مەهەپە لە وتەیەكیدا لەبەردەم پەرلەمانتارانی حزبەكەی كۆتاییهاتنی هاوپەیمانی ئاكەپە و مەهەپەی راگەیاند و وتی:" هیچ سودێكی نییە ئەو هاوپەیمانێتییە بەردەوام بێت و هیچ ئەگەرێك نییە بۆئەوەی بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەكانی مانگی ئازاری داهاتوو هاوپەیمانێتی لەگەڵ ئاكەپە بكەن".
ئاكەپە و مەهەپە بۆ هەڵبژاردنی رابردووی سەرۆكایەتی و پەرلەمانیی توركیا كە حوەزیرانی رابردوو بەڕێوەچوو هاوپەیمانێتییان پێكهێنا و بە هەردوو حزب زۆرینەی كورسییەكانی پەرلەمانی توركیایان بەدەستهێنا.
بە گوێرەی هەواڵی میدیاكانی توركیا، هەڵوەشاندنەوەی هاوپەیمانێتی نێوان ئاكەپە و مەهەپە بۆئەوە دەگەڕێتەوە، دەوڵەت باخچەلی داوای لە ئەردۆغان كردووە  فەرمانی لێخۆشبوون بۆ چەند تاوانبارێكی نەتەوە پەرست دەربكات، بەڵام ئەردۆغان رەتیكردوەتەوە و رایگەیاندووە نایەوێت لە داهاتوودا ناوی وەك سەركردەیەك بهێنرێت كە بڕیاری لێخۆشبوونی بۆ مافیا و تاوانبارانی مادە هۆشبەرەكان دەركردووە.
لایخۆشیەوە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا و سەرۆكی ئاكەپە لە وتەیەكیدا لە پەرلەمان رایگەیاند خوازیاربوو هاوپەیمانێتییان لەگەڵ مەهەپە بەردەوام بوایە، بەڵام بۆ هەڵبژاردنی ئازاری 2019 بە جیا بەشداری دەكەن.


 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 24 خولەک

داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی (38%) كەمیكردووە

null
٣٠ نیسان ٢٠٢٦

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە