سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ستراتیژی نوێی ئەمریكا بۆ بنەبڕكردنی تیرۆر راگەیەندرا

بڵاوکراوەتەوە لە : 5 تشرینی یەکەم 2018

ستراتیژی نوێی ئەمریكا بۆ بنەبڕكردنی تیرۆر راگەیەندرا

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ستراتیژێكی نوێی بۆ نەهێشتن و بنەبڕكردنی تیرۆر راگەیاند و بەوتەی جۆن بۆڵتۆن راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتەش " گروپە ئیسلامییە توندڕەوەكان" دیاترین هەڕەشەن بۆسەر ئەمریكاو بەرژەوەندییەكانی لە دەرەوە.
بۆڵتۆن لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا لە كاتی راگەیاندنی ستراتیژە نوێكەدا رایگەیاند ئێران سەرچاوەی سەرەكی تیرۆریی نێودەوڵەتییە لە ساڵی 1979ەوە.
ئەم ستراتیژە نوێیە دوای ئەو ستراتیژەی باراك ئۆباما سەرۆكی پێشووی ئەمریكا دێت كە ساڵی 2011 رایگەیاند و زیاتر تەركیزی خستبووە سەر رێكخراوی قاعیدە.
ستراتیژە نوێیكەی ئەمریكا جەختدەكاتەوە لە بەئامانجگرتنی سەرچاوەكانی تیرۆر و پارەداركردنی و هەروەها بایەخی گرنگی بە ئێران داوە و ئاماژەش بە خواستی واشنتۆن دراوە بۆ لەقاڵبدانی رۆڵی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بەرپەرچدانەوەی پرۆگرامە موشەكییەكەی.
بۆڵتۆن راشیگەیاند ئەو گروپانەی كە ئێران هاوكارییان دەكات وەك حزبوڵای لوبنان بزوتنەوەی حەماسن بزوتنەوەی جیهادی فەلەستین بەردەوامن لە هەڕەشەكانیان بۆسەر ئەمریكا و بەرژەوەندییەكانی.
هەوڵەكانی ئەمریكا و دۆناڵد ترەمپ دژ بەئێران و لێدان لە پێگە و هەژمونی تاران لە ناوچەكەدا ئەومكاتە دەستیانپێكرد كە ترەمپ تاك لایەنە لە رێككەوتنە ئەتۆمییەكە كشایەوە و سزا ئابورییەكانی بۆسەر ئێران گەڕاندەوە و بڕیاریشە چەند سزایەكی نوێ بۆسەر كەرتی نەوتی ئێران تشرینی داهاتوو بكەونە بواری جێبەجێكردنەوە.
لەو بارەیەوە جۆن بۆڵتۆن رایگەیاند ئیدارەی ئەمریكا هاوردەكارانی نەوتی ئێران ناچاردەكات، بڕی هاوردەكرنی نەوتی ئەو وڵاتە بگەیەننە سفر.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 39 خولەک

قەیرانی کەشوهەوا مەترسی بۆ هەموو منداڵێکی سەر زەوی دروست دەکات

null
پێش 5 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان

null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت