سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

پەرلەمانتارێكی ئێران هەرێمی كوردستان تۆمەتباردەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئەیلوول 2018

پەرلەمانتارێكی ئێران هەرێمی كوردستان تۆمەتباردەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا):
ئەبولفەزل بێگی جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەیی لە پەرلەمانی ئێران رایگەیاند، ئەو چەكدارانەی كە بەیانی ئەمڕۆ هێرشیانكردەسەر نمایشێكی سەربازی سوپا لە ئەهواز، لە هەرێمی كوردستانەوە هاتوون.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی (سپۆتنیك)ی روسی، ئەو پەرلەمانتارەی ئێران وتی:" بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لەبەردەستی ئێمەدایە، ئەو چەكدارانە لەلایەن سعودیە و دەزگای مۆسادی ئیسرائیلەوە پشتیوانی كراون".
وەكو ئاماژەیەكیش بۆ هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستان ئێران و حزبی دیموكراتی كوردستان، پەرلەمانتارەكەی ئێران دەڵێ" چەكدارەكان لەناو ئەو گروپانەوە هاتوون كە بەمدواییە ئێران لەناو خاكی هەرێمی كوردستان هێرشی كردەسەریان".
بەیانی ئەمڕۆ (4) چەكدار هێرشیانكردەسەر نمایشێكی سەربازی سوپای پاسداران لە شاری ئەهواز، بەهۆیەوە نزیكەی (30) كەس كوژران و دەیان كەسی تر برینداربوون، بەرەی بەرەنگاری عەرەبەكانی ئەهوازیش بەرپرسیارێتی هێرشەكەی گرتەئەستۆ.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 23 کاتژمێر

دادگای تاوانەكان بۆ بنیامین ناتەنیاهۆ نیە

null
٢٩ نیسان ٢٠٢٦

مەزڵوم كۆبانی: نامانەوێت جارێكی تر شەڕ درووست بێتەوە

null
٢٨ نیسان ٢٠٢٦

سەبارەت بە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان وهەڵبژاردنی پێش وەختە