سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

رۆحانی: ترەمپ چارەنوسی سەددام حسێنی دەبێت

بڵاوکراوەتەوە لە : 22 ئەیلوول 2018

رۆحانی: ترەمپ چارەنوسی سەددام حسێنی دەبێت

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
حەسەن رۆحانی سەرۆكی ئێران هۆشداریدەداتە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا و دەڵێت هاوشێوەی سەددام حسێن لە رووبەڕووبنەوەی ئێراندا شكستدەهێنێت.
رۆحانی لەمیانی نمایشێكی سەربازییدا كە بەبۆنەی رۆژی نیشتمانی هێزە چەكدارەكانی ئێراندا بەڕێوەچوو، راشیگەیاند ترەمپ تاكلایەنە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران هەڵوەشاندەوە بۆئەوەی جەنگێگی دەرونیی لەدژی ئێران بەرپابكات، وەك ئەوەی سەددام حسێن ساڵی 1975 كردی، كاتێك رێككەوتنی دیاریكردنی سنوری نێوان عێراق و ئێرانی هەڵوەشاندنەوە بۆەوەی شەڕ لەدژی ئێران بەرپابكات.
رۆحانی جەختیشیكردەوە كە تاران دەستبەرداری موشەكاكانی نابێت و رۆژبەرۆژ توانا بەرگرییەكانی پەرەپێدەدات و وتی:" توڕییتان بەرامبەر بە موشەكەكانمان بەواتای ئەوە دێت كە ئەو چەكە زۆر كاریگەرە و بە هۆی ئێوەوە ئێستە ئێمە بەهای موشەكەكانمان دەزانین".

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 37 خولەک

قەیرانی کەشوهەوا مەترسی بۆ هەموو منداڵێکی سەر زەوی دروست دەکات

null
پێش 5 کاتژمێر

ژمارەی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان

null
٢١ حوزەیران ٢٠٢٦

یەكێتی: تەنازول ناكەین نیوەی حكومەتمان دەوێت