سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

بەریتانیا حەبی ڤیاگرا عەمباردەكات 

بڵاوکراوەتەوە لە : 18 ئەیلوول 2018

بەریتانیا حەبی ڤیاگرا عەمباردەكات 

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

( درەو میدیا):
لە پێشهاتێكدا كە ئاماژەیە بۆ مەترسییەكی جدی و ڕاستەقینە، ڕۆژنامەی (زە سەن)ی، بەریتانی بڵاویكردۆتەوە، ژمارەیەك لە كۆمپانیاكانی دەرمان لەو وڵاتە سەرقاڵی عەمباركردنی حەبی (ڤیاگرا)ن، كە بۆ بەهیزكردنی توانای سێكسی بەكاردەهێنرێت، بۆ خۆ بەدور بگرن لە ئەگەری هەر كەموكورتیەك لەبڕی ئەو دەرمانە ، ئەگەر لەندەن لە یەكێتی ئەوروپا چووە دەرەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەكە، كۆمپانیای (زافا) بەریتانی، كە خاوەنی دەرمانخانەیە لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت، سەرقاڵی پڕكردنی گەنجینەكانیەتی لە حەبی  ڤیاگرا بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ئەگەرەكانی بڕینی ئەو دەرمانە لە دەرەوە.
كۆمپانیایەكە لە كاتی ئاسایدا بەشی دوو هەفتە لەو دەرمانەی گلدەداتەوە، بەڵام ئێستا سەرقاڵی كۆكردنەوەی یەك ملیۆن دەنك حەبی ڤیاگرایە، بەوەش بڕی عەمباركراوی كۆمپانیاكە لەو دەرمانە، بەرزدەبێتەوە بۆ ئاستیك كە بەشی چوار مانگی تەواوی ئەو وڵاتە بكاتە.
داڤید مینیرتز، بەڕێوبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە، زافا عەمباركردنی ئەو دەرمانەی زیادكردووە بۆئەوەی خۆی بپارێزێت لە لێكەوتەكانی چونە دەرەوەی بەریتانیا لەیەكێتی ئەوروپا بەبێ‌ هیچ ڕێككەوتنێك، یاخود بەپێی هەندێك مەرجی ئابوری خراپ.
ڕاشیگەیاندووە، ئامانجیان ئەوەیە زامنی توانای خۆیانبكەن لەخزمەتكردنی كڕیارەكانیان لەهەر كاتێكدا كە ڕوویان تیدەكەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، ئیرلەندا پێكهاتە سەرەكییەكانی دروستكردنی حەبی ڤیاگرا بەرهەمدێنێت، بەڵام ئەو بەهێزكەرە سێكسیە، بەتەواوی لە وڵاتی فەرەنسا دروست دەكرێت.    
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 15 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟