سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

میدیاكانی ئێران: هێرشبەرەكان كورد بوون

بڵاوکراوەتەوە لە : 15 ئەیلوول 2018

میدیاكانی ئێران: هێرشبەرەكان كورد بوون

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ژمارەیەك كەس هێرشیانكردەسەر بینای باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
بەهرامی قاسمی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران راگەیاند، هێرشەكە پاشنیوەڕۆی دوێنێ رویداوە و هێرشبەرەكان نەیانتوانیوە بچنە ناو بینای باڵیۆزخانەكەوە و ژمارەیەكیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراون.
قاسمی وتی: خوازیارین دەسەڵاتدارانی فەرەنسا دەستگیركراوەكان دادگایی بكەن و ئەنجامی دادگاییەكەش ئاشكرابكەن.
بەپێی قسەی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، بەهۆی هێرشەكەوە شوشەی پەنجەرەكانی باڵیۆزخانە شكاون.
ژمارەیەك لە ماڵپەڕە فارسی زمانەكان بڵاویانكردەوە، بەر لە هێرشەكە خۆپیشاندانێكی ناڕەزایەتی لە نزیك باڵیۆزخانەی ئێران بەڕێوەچووە، دوای تەواوبونی خۆپیشاندانەكە، ژمارەیەك لە خۆپیشاندەران بەرەو ئاڕاستەی بینای باڵیۆزخانە رۆیشتوون.
هەردوو ئاژانسی تەسنیم و فارس كە سەربە كۆماری ئیسلامین، رایانگەیاند، هێرشبەرەكانی سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس كوردبوون و ئەندامی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانی ئێران بوون.
ئەمە لەكاتێكدایە كە تائێستا هیچ لایەنێكی كوردی رۆژهەڵاتی كوردستان بەرپرسیارێتی روداوەكەی نەگرتووەتە ئەستۆ.
هەفتەی رابردوو سوپای پاسدارانی ئێران لە ورمێوە بارەگای سەرەكی هەردوو حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی لە قەزای كۆیە موشەكباران كرد و بەهۆیەوە دەیان كەس شەهید و برینداربوون.
هاوكات لەگەڵ هێرشەكەدا كۆماری ئیسلامی سێ چالاكوانی سیاسی كوردی لەسێدارەدا، ئەو روداوانە كاردانەوەی ناوخۆیی و دەرەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 15 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟