سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

هەواڵ

ئەمریكا: لە عێراق هەر هێرشێك بكرێتەسەرمان ئێران بەرپرسە

بڵاوکراوەتەوە لە : 12 ئەیلوول 2018

ئەمریكا: لە عێراق هەر هێرشێك بكرێتەسەرمان ئێران بەرپرسە

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

 (درەو میدیا): 
ئەمریكا بەرپرسیارێتی هەر هێرشێك كە لە عێراق بكرێتەسەر بەرژەوەندییەكانی، دەخاتە ئەستۆی ئێران و هەڕەشەی وەڵامدانەوەی خێرا دەكات.
سكرتێری رۆژنامەوانی كۆشكی سپی ئەمریكا بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و تێیدا رایگەیاند" ئەمریكا بەشێوەیەكی خێرا و یەكلاكەرەوە وەڵامی هەر هێرشێك دەداتەوە كە هاوپەیمانەكانی ئێران لە عێراق بیكەنەسەر بەرژەوەندییەكانی و ببێتەهۆی برینداركردنی هاوڵاتیانی ئەمریكی یاخود زیانگەیاندن بە دامەزراوە ئەمریكییەكان".
بەیاننامەكە ئێران تۆمەتبار دەكات بەوەی هیچ دەستوەردانێكی نەكردووە بۆ رێگرتن لەو هێرشانەی كە لە چەند رۆژی رابردوودا لە بەسرەو بەغداد كراونەتەسەر كونسوڵگەری و باڵیۆزخانەی ئەمریكا، لەكاتێكدا "ئەو هێرشانە لەڕێگەی بریكارەكانی ئێرانەوە لە عێراق ئەنجامدراون، كە ئێران پارە و چەكیان پێدەدات و راهێنانیان پێ دەكات".
هۆشداریش دەدات بە ئێران لەبارەی ئەوەی" بەشێوەیەكی خێرا و یەكلاكەرەوە وەڵامی هەر هێرشێك دەداتەوە بۆ بەرگیركردن لە گیانی هاوڵاتیانی خۆی".
رۆژی هەینی سێ گوللە هاوەن لەناوچەی سەوزی بەغداد كەوتەخوارەوە، كە ناوچەیەكی پارێزراوە و بارەگای حكومەت و پەرلەمان و باڵیۆزخانەی وڵاتانی تێدایە، هێرشەكە هیچ زیانێكی لێنەكەوتەوە، بەڵام لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەوە یەكەم هێرشی لەوجۆرە بوو بۆسەر ناوچەی سەوز.
كوسنوڵگەری ئەمریكا لە بەسرە دەكەوێتە نزیك ئەو فڕۆكەخانەی كە رۆژی شەممە هێرشی موشەكی كرایەسەر.
 

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 15 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟