سندوقی نیشتمانی ئەمریکا بۆ دیموکراسی پاڵپشتی دارایی درەو دەکات

هەواڵ

ئێران هەڕەشەی هێرشی موشەكی تر لە هەرێم دەكات

بڵاوکراوەتەوە لە : 11 ئەیلوول 2018

ئێران هەڕەشەی هێرشی موشەكی تر لە هەرێم دەكات

قەبارەی دەقەکان

قەبارەی دەقەکان

(درەو میدیا):
ئێران هەڕەشەی هێرشی موشەكی نوێ لە هەرێمی كوردستان دەكات، داوای ڕادەستكردنی ئەو كەسانەش دەكات كە لە كردەوە "تیرۆریستییەكان"ەوە، تێوەگلاون.
محەمەد حسێن باقری سەرۆكی ئەركانی سوپای ئێران ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند" پێویستە لەسەر دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان و دەسەڵاتدارانی عێراق،  ئەو" تیرۆریستە كوردانە" ڕادەستی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن، كە بەرپرسیارن لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر پاسەوانانی سنوری ئێران".
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی "تەسنیم"ی ئێران، باقری هەڕەشەی ئەنجامدانی هێرشی موشەكی نوێی كردووە، ئەگەر چالاكی گروپە "تیرۆریستییەكان" دژی ئێران ڕانەگیرێت، كە بەقسەی ناوبراو، ئەو كارە هەنگاوێكی پێویستە بۆ زامنكردنی ئەمن و ئاسایشی وڵاتەكەی.  
ڕۆژی شەممەی ڕابردوو، سوپای ئێران بارەگاكانی حزبی دیموكراتی كوردستان و حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێرانی لە شاری كۆیە موشەكباران كرد و بەوهۆیەوە (16) سەركردە و پێشمەرگەی ئەو دوو حزبە شەهیدبوون و زیاتر لە (40) كەسی دیكەش برینداربوون.

دواین هەواڵەکان

زیاتر ببینە
null
پێش 14 کاتژمێر

عێراق بەرهەمهێنانی ملیۆنێك و 200 هەزار بەرمیل نەوتی راگرت

null
پێش 15 کاتژمێر

ئێران: 1500 كەس كوژراون، 200 مەدەنی و 1300 سەرباز

null
٣ ئازار ٢٠٢٦

دوای نەمانی خامەنەئی چی؟