🔻 قازانجی گەورە کۆمپانیاکانی نەوت لە چارەکی دووەمی 2026 بەراورد بە چارەکانی دووەمی 2025؛
🔹 قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لە چارەکی دووەمی ساڵی 2026دا بازدانێکی گەورەی تۆمار کردووە.
🔹 ئارامکۆی سعوودی لە چارەکی دووەمی 2026دا پێشەنگی قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی گرت، بە جۆرێک کە داهاتی پوختەی گەڕاوە بۆ خاوەن پشکەکان بە ڕێژەی (43%) گەشەی کرد و گەیشتە (32.4 ملیار) دۆلار.
🔹 کۆمپانیای ئەمریکیی ئێکسۆن موبیل (ExxonMobil) سەرکردایەتیی قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی ڕۆژئاوای کرد، بە جۆرێک کە پوختەی قازانجەکەی بە ڕێژەی (105%) بەرز بووەوە و لە چارەکی دووەمدا گەیشتە (14.52 ملیار) دۆلار.
🔹 کۆمپانیای ئەمریکیی شیڤرۆنChevron) ) بە ڕێژەی (385%) بازی دا و لە چارەکی دووەمی 2026دا گەیشتە (12.1 ملیار) دۆلار.
🔹 قازانجی کۆمپانیای شێلShell) ) بە ڕێژەی (131%) بەرز بووەوە و لەو چارەکەدا کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو کۆتایی هات گەیشتە (9.84 ملیار) دۆلار.
🔹 قازانجی کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنرجیTotal Energies) ) بە ڕێژەی (102%) زیادی کرد و لە چارەکی دووەمی 2026دا گەیشتە (5.44 ملیار) دۆلار
یەکەی لێکۆڵینەوەی وزە
سەرەتا
قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لە چارەکی دووەمی ساڵی 2026دا بازدانێکی گەورەی تۆمار کردووە، ئەمەش بە پشتگیریی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە ماوەی مانگەکانی سەرەتای جەنگی ئێراندا کە لە مانگی شوباتەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە.
دەستبەجێی تێکڕای نرخی نەوتی خاوی برێنت گەیشتە (102.93) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک لە ماوەی ئەو سێ مانگەی کە لە کۆتایی حوزەیرانی 2026دا کۆتایی دێت، ئەمەش مانای ئەوەیە بە ڕێژەی (51%) بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی 2025 بەرز بووەوە، کە تێیدا نرخی هەر بەرمیلێک نەوت (68.01) دۆلار بوو.
گرێبەستە ئایندەیییەکانی نەوتی برێنت لە مانگی حوزەیراندا نزیکەی (23%) قازانجیان بەدەستهێنا و مانگەکەیان لە سەرووی (90) دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک کۆتایی پێ هێنا، بەڵام دواتر لە نێوان دابەزین و بەرزبوونەوەدا مایەوە و لە کۆتایی ڕۆژی (4ی ئابی 2026)دا گەیشتە (84) دۆلار.
سەرەڕای گەشەکردنی قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت لە چارەکی دووەمدا، بەڵام هەندێکیان بەهۆی کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانەوە زیانیان بەرکەوت؛ هۆکارەکەش بۆ جەنگی ئێران و هێرش کردنەسەر ژێرخانی وزە دەگەڕێتەوە.
یەکەی لێکۆڵینەوەی وزە (کە بنکەکەی لە واشنتۆنە) لە خوارەوە چاودێریی ئاستی قازانجی پوختەی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت دەکات لە چارەکی دووەمی ساڵی 2026دا، کە تێیدا سەرجەمیان کە (8) کۆمپانیان بەرزبوونەوەیان لە قازانجەکانیاندا تۆمار کرد.
ئەنجامی کارەکانی ئارامکۆی سعوودی
ئارامکۆی سعوودی لە چارەکی دووەمی 2026دا پێشەنگی قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی نەوتی گرت، بە جۆرێک کە داهاتی پوختەی گەڕاوە بۆ خاوەن پشکەکان بە ڕێژەی (43%) گەشەی کرد و گەیشتە (32.4 ملیار) دۆلار، بەراورد بە نزیکەی (22.67 ملیار) دۆلار لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا.
هەروەها پوختەی داهاتی هەموارکراو - کە ڕەنگدانەوەی ئاستی ڕاستەقینەی کارەکانی کۆمپانیایە دوای دوورخستنەوەی بڕگە و ماددە ناپەیکەرییەکان - بەرز بووەوە بۆ (33.39 ملیار) دۆلار، بەراورد بە نزیکەی (24.54 ملیار) دۆلار لە هەمان ماوەی ساڵی 2025دا.
ئارامکۆ هۆکاری بەرزبوونەوەی قازانجەکەی لە چارەکی دووەمدا بۆ گەشەکردنی داهات و داهاتی دیکەی پەیوەندیدار بە فرۆشتنەوە گەڕاندەوە، سەرەڕای ئەوەی کە لە بەرامبەریدا تێچوونی کارپێکردن، باجی داهات و خەرجییەکانی دیکەش بەرز بوونەوە.
سەرەڕای ئەوەی کە هاتووچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز لە چارەکی دووەمدا ناسەقامگیر بوو، بەڵام ئاستی کارکردنی ئارامکۆ نەرمونیانییەکی بەهێزی نیشان دا لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی هەناردەی نەوت لە ڕێگەی هێڵی بۆریی ڕۆژهەڵات-ڕۆژاواوە، کە بەرزترین توانای کارکردنی خۆی بەڕێژەی (7 ملیۆن) بەرمیل لە ڕۆژێکدا بەکار دەهێنا.
قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی نەوت
کۆمپانیای ئەمریکیی ئێکسۆن موبیل (ExxonMobil) سەرکردایەتیی قازانجی کۆمپانیا گەورەکانی ڕۆژئاوای کرد، بە جۆرێک کە پوختەی قازانجەکەی بە ڕێژەی (105%) بەرز بووەوە و لە چارەکی دووەمدا گەیشتە (14.52 ملیار) دۆلار، بەراورد بە نزیکەی (7.1 ملیار) دۆلار لە هەمان ماوەی ساڵی 2025دا.
ئێکسۆن بڕیاری دا داهاتی قازانج بە بڕی (1.03) دۆلار بۆ هەر پشکێک بەسەر خاوەن پشکەکاندا دابەش بکات، کە لە 10ی ئەیلوولی داهاتوودا دەدرێت بەو کەسانەی کە تاوەکو 17ی ئاب ناویان تۆمار کرابێت.
لە بەرامبەردا، پوختەی داهاتی کۆمپانیای ئەمریکیی شیڤرۆنChevron) ) بە ڕێژەی (385%) بازی دا و لە چارەکی دووەمی 2026دا گەیشتە (12.1 ملیار) دۆلار، بەراورد بە نزیکەی (2.49 ملیار) دۆلار لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا.
شیڤرۆن دابەشکردنی قازانجی چارەکیانەی بە بڕی (1.78) دۆلار بۆ هەر پشکێک بۆ خاوەن پشکەکان پەسەند کرد، کە لە 10ی ئەیلوولدا دەدرا بە خاوەن پشکە تۆمارکراوەکان تاوەکو 19ی ئاب.
لە لایەکی ترەوە، پوختەی قازانجی کۆمپانیای شێلShell) ) بە ڕێژەی (131%) بەرز بووەوە و لەو چارەکەدا کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوو کۆتایی هات گەیشتە (9.84 ملیار) دۆلار، بەراورد بە (4.26 ملیار) دۆلاری هەمان چارەکی ساڵی ڕابردوو.
شێل ڕایگەیاند کە بڕی (2.2 ملیار) دۆلار وەک پشکی کاش بەسەر خاوەن پشکەکاندا دابەش دەکات، سەرەڕای تەرخانکردنی (3 ملیار) دۆلار بۆ کڕینەوەی پشکەکان.
پوختەی داهاتی کۆمپانیای تۆتاڵ ئێنرجیTotal Energies) ) بە ڕێژەی (102%) زیادی کرد و لە چارەکی دووەمی 2026دا گەیشتە (5.44 ملیار) دۆلار، بەراورد بە نزیکەی (2.69 ملیار) دۆلار لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا.
کۆمپانیاکە ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی قازانجی کاش بەسەر خاوەن پشکەکاندا دەربڕی بۆ چارەکی دووەم بە بڕی (102.7) دۆلار بۆ هەر پشکێک، و پلانیشی هەیە (3.5 ملیار) دۆلار بۆ کڕینەوەی پشکەکان لە چارەکی سێیەمدا تەرخان بکات.
هاوکات، کۆمپانیای ئێکوینۆر Equinor))ی نەرویجی لە چارەکی دووەمی ئەم ساڵدا قازانجی پوختەی بە بڕی (4.84 ملیار) دۆلار تۆمار کرد، کە بەراورد بە هەمان چارەکی ساڵی 2025 کە (1.32 ملیار) دۆلار بوو، (267%) زیادی کردووە.
کۆمپانیا نەرویجییەکە مەبەستییەتی قازانجی کاش بە بڕی (0.39) دۆلار بۆ هەر پشکێک بەسەر خاوەن پشکەکاندا دابەش بکات بۆ چوارەکی دووەم، سەرەڕای زیادکردنی پشکەکانی بەرنامەی کڕینەوەی پشک بۆ (1.5 ملیار) دۆلار، بە جۆرێک کە کۆی گشتیی بەرنامەی ئەم ساڵ بگاتە (3 ملیار) دۆلار.
لە هەمان چوارچێوەدا، قازانجی کۆمپانیای ئینی Eni))ی ئیتاڵی بە ڕێژەی (516%) بازی دا و لە چارەکی دووەمی 2026دا گەیشتە (3.82 ملیار) دۆلار، بەراورد بە نزیکەی (0.62 ملیار) دۆلاری ماوەی بەرانبەر.
ئینی ڕەزامەندی لەسەر دابەشکردنی قازانجی کاش بە بڕی (1.25) دۆلار بۆ هەر پشکێک دەربڕی، و بڕیاریشیدا پلانی کڕینەوەی پشک بۆ ئەم ساڵ فراوانتر بکات بۆ ئەوەی بگاتە (3.9 ملیار) دۆلار، بە ڕێژەی (20%) بەرزتر لەو ئامانجانەی پێشوو کە بە نزیکەی (3.2 ملیار) یۆرۆ مەزنەی لێکرا بوو.
سەبارەت بە کۆمپانیای نەوتی بەریتانیی بی پی BP))، پوختەی قازانجی بە ڕێژەی (143%) بەرز بووەوە و لە چارەکی دووەمی 2026دا گەیشتە (5.71 ملیار) دۆلار، بەرانبەر بە (2.35 ملیار) دۆلار لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا.
ئەمە بەرزترین قازانجی چارەکیانەیە کە کۆمپانیای بی پی لە چارەکی سێیەمی 2022ەوە تۆماری بکات، و کۆمپانیاکە پلانی هەیە قازانجی کاش بە بڕی (8.66 سەنت) بۆ هەر پشکێک بۆ چوارەکی دووەم بەسەر خاوەن پشکەکاندا دابەش بکات.
خشتەو گرافیک
سەرچاوە
منصة الطاقة، وحدة أبحاث الطاقة، أرباح شركات النفط الكبرى في الربع الثاني من 2026 (إنفوغرافيك)، 2026-08-04؛
https://shorturl.at/5CpIF